ھەروەھا داوا لە ژنانی خەباتکار، کرێکارانی ناوەندە پیشەسازییەکان، کاسبکاران، مامۆستایان، خوێندکاران دەکات بەشداری مانگرتنی گشتی بکەن و راگەیاندن و میدیا ئازادیخوازەکانیش بە بڵاوکردنەوە و روماڵی ئەم بانگەوازە پشتیوانی خۆیان بۆ ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران رابگەیەنن تا جارێکی تر ھەموو  پێکەوە بە دەنگێکی بەرز ئیدانەی توندوتیژییەکان و کوشتنی خۆپیشاندەران بکەن.

ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران دووپاتیکردووەتەوە، زیاتر لە دوو مانگە  خۆپیشاندان و ناڕەزایی بە دروشمی (ژن ، ژیان، ئازادی) زۆربەی ناوچەکانی ئێرانی گرتووەتەوە، کوردستانیش وەک ھەمیشە پێشڕەوی خەباتی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و بەشێکی گەورەی قوربانییەکان لە رۆژھەڵاتی کوردستانن و چەند رۆژێکیشە ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بەھەموو توانای خۆیانەوە پەلاماری خۆپیشاندەرانی رۆژھەڵات دەدەن.

ھاوکات گروپێکیش کە ناوی خۆیان ناوە "گەنجانی شۆڕش لە ئێران" داوایانکردووە سبەینێ تەواوی دوکان و شوێنە بازرگانییەکان دابخرێن و مانگرتنی گشتی رابگەیەندرێت، وەک پاڵپشتییەک بۆ شارە کوردییەکان.