عیزەت سابیر: ئەگەر مووچە و داھات بە دادپەروەری دابەش نەکرێن تەمەنی ئەم حکومڕانییە کورت دەبێت
کوردسات نیوز
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
وتیشی ، لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ تەنھا لەسەدا ٣٠ بۆ ٣٥ی داھات بۆ خەڵک ماوەتەوە و لەسەدا ٦٥ی رۆیشتووە بۆ کۆمپانیاکان.
کوردسات نیوز
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
وتیشی ، لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ تەنھا لەسەدا ٣٠ بۆ ٣٥ی داھات بۆ خەڵک ماوەتەوە و لەسەدا ٦٥ی رۆیشتووە بۆ کۆمپانیاکان.
پاش بەڕێوەچوونی پڕۆسەی لەناوبردنی چەک لە پارێزگای سلێمانی وەفدی دەم پارتی گەیشتە دەباشان و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان.
نوێ دەکرێتەوە..
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی لەناوبردنی چەک لەلایەن بەشێک لە گەریلاکانی پەکەکەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئهم ههنگاوه پرۆسهى ئاشتى دهباته قۆناغێكى نوێ و ههنگاوى ديكهى كردهيى بهدوادا دێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاندووە، پێشوازی لەو هەنگاوەی ئەمڕۆی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بۆ چەكدانان دەكەن. پابەندی هەرێمیش بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە هەنگاوێكی دیكەی گرنگ و دڵخۆشكەری سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بوو و دڵنیاین ئەم هەنگاوە پرۆسەی ئاشتی دەباتە قۆناغێكی نوێوە و هەنگاوی دیكەی كردەیی بەدوادا دێت كە پرۆسەكە بە ئاراستەیەكی دروستدا دەباتە پێشەوە".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ناوچەكە بە قۆناغ و دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و داوا لە لایەنەكان دەكات كە هەموو هەوڵێك لەپێناو سەرخستنی ئاشتیدا بدەن، چونكە لە ئاشتیدا هەمووان براوەن و سەركەوتنی ئاشتی، خزمەت بە توركیا و تەواوی ناوچەكە و هەموو لایەك دەكات.
لە کۆتاییشدا سەرۆکی هەرێم نووسیویەتی: سوپاس و پێزانين و دهستخۆشيمان بۆ جهنابى سهرۆك ئهردۆغان و دهستپێشخهرى و پشتگيرى و ههوڵهكانى بۆ سهرخستنى پرۆسهى ئاشتى، دووپات دهكهينهوه. ههروهها به ڕێزهوه له ڕۆڵى بهڕێزان باخچهلى و ئۆجالان و ههموو ئهوانه دهڕوانين كه كار لهپێناو سهرخستنى ئاشتيدا دهكهن.
ئەو گەریلانەی پەكەكە كە چەكەكانیان لەناوبرد بە ناوی گروپی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: وەكو وەڵامێك بۆ بانگەوازەكەی ئۆجەلان چەكەكانمان لەناوبرد.
ئەمڕۆ لە رێورەسمێکی رەسمیدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سلێمانی بەشێک لە گەریلاکانی پەکەکە چەکەکانیان لەناوبرد و ئاماژە بەوەدەکەن، هاوڕان لەگەڵ بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری باڵای پەکەکە، لەبارەی بڕوابوون بە ئاشتی کۆمەڵایەتی و هێزی سیاسی نەوەک چەک.
ئەوەش هاتووە، وەک وەڵامێک بۆ بانگەوازی ئۆجەلان چەکەکانیان لەناوبردووە و هیواش دەخوازن، "ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەل، بۆ گەلانی توركیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرجەم مرۆڤایەتی".
دەقی راگەیەنراوەکە: