دوو فیرقەی سەربازیی ھاوبەش لە ھەرێمی کوردستان دروستدەکرێن
کوردسات نیوز
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
سەرچاوەیەک لەمیحوەری کەرکوکی وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاری دروستکردنی ھەردوو فیرقەکە دراوە وەک قۆناغی یەکەم و لەدوای ئەوە دوو فیرقەی تریش دروستدەکرێت.
کوردسات نیوز ئەوەشی زانیوە کەماوەی چەند مانگێکە کار دەکرێت بۆ دروستکردنی ئەو فیرقانە و لەئێستادا ھەردوو فیرقەکە فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچوە و ستافیشی بۆ دیاریکراوە.
بەپێی زانیارییەکان ھەردوو فیرقەکە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبن و ھەر یەکێکیان سێ لیوای پێشمەرگە لەخۆ دەگرێت.
دروستکردنی ئەوفیرقە سەربازییانە دەچێتە چوارچێوەی ڕێکخستنەوی دامەزراوەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە.