وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: رێگە بە ھاوردەکردنی ھێلکە لە ھەرێمی کوردستانەوە دەدرێت
کوردسات نیوز
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارداوە بە رێگەدان بە ھاوردەکردنی ھێلکە لە کێڵگە پەرلەوەرییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق و بەپێچەوانەشەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەو بڕیارە بۆ روبەڕوبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی ھێلکەیە لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ نرخی ھێلکە لە ھەرێمی کوردستان بەرزبووەو و نرخی چوار ھێلکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بوو بە ھەزار دینار، لە بازاڕەکانی عێراقیش بە کاریگەری دابەزینی بەھای دینار، نرخی تەبەقێک ھێلکە بۆ سەروو ٨٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.