یەکشەممەی داھاتوو ھەدەپە چوارەم کۆنگرەی لە شاری ئامەد دەبەستێت
هادی
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ھاوسەرۆکانی ھەدەپە بۆ خەڵکی شاری ئامەد دەڵێن، ژیانێکی نوێ بنیاد دەنێین، وەرن با پێکەوە شان بە شان تێبکۆشین.
بەستنی کۆنگرەی ھەدەپەش لە کاتێکدایە، لەئێستادابەشێوەیەکی کاتی ھەژماری بانکی داخراوە و بودجەکەی بڕدراوە، ھەروەھا دۆسیەی داخستنی حزبەکەش لە دادگای دەستوری تورکیایە و ھێشتا یەکلایی نەبۆتەوە.
مدحەت سانجار ھاوسەرۆکی ھەدەپەش رایگەیاندوە، لە ڕێگەی پارێزەرەکەیانەوە، داوایان لە دادگای دەستووری تورکیا کردووە، دانیشتنی دادگایی لەبارەی دۆسیەی ھەدەپە دوا بخات بۆ دوای ھەڵبژاردن.



