ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە دوو ھاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ئازاد دادوەند خەڵکی سەردەشت و کەیوان ئەمینی تەوەکولی خەڵکی بانە، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی ھۆشبەر لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک لەسێدارە دران.

راشیگەیاند، سێ کەسی دیکە لە سێدارە دراون تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی ھەنگاو، لە ماوەی ١٢ ڕۆژی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٣، سزای لەسێدارەی ١٠ ھاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، کەرەج، بەندەر عەباس و ئەراک جێبەجێکراوە.