ئەمڕۆ پارێزگارەکانی ھەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان سەردانی ئێران دەکەن
کوردسات نیوز
٣١ی ئایاری ٢٠٢٣
سەردانەکە لەسەر بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و مەبەست لێی زیاتر بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانی و کلتوری و گەشتیارییەکانی ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
پێشتریش د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاندبوو، لەو سەردانەیاندا، لەگەڵ پارێزگاری سنە و ورمێ و کرماشان بەشداری لە کۆنفرانسێکی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری دەکەن لە ئێران، کە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.