کوردستانکوردستان

بە بۆنەی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆك و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و رێكخستنەكانی یەكێتی دەكات.

 

 دەقی پەیامەکە

 

سڵاو و رێز ...

 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بەجەنابی كاك بافڵ سەرۆكی یەكێتی و بەڕێزانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ڕێكخستنەكانی یەكێتی دەكەین..

بەهیوای ساڵێكی پڕ لەسەركەوتن و پێشكەوتن بۆ ئێوەی بەڕێز و پرۆسەی سیاسی كوردستان..

یادەكەتان لەكاتێكدایە كە گەل و نیشتمان پێویستی بەهیمەتێكی باڵاو پێشوە چونێكی باشتر هەیە بۆ یەكڕیزی و چارەسەری گرفتە ناوخۆیەكانی ناوماڵی هەرێم و عێراق و چاوەڕێی زۆرتر ئەكرێ لە بەڕێزتان لەم بارەیەوە..

بۆ پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانمان خوازیاری پێشكەوتن و بەتینترین لەپێناو خزمەتی زیاترو خەباتی هاوبەشی زۆرتردا..

 

سەركەوتووبن ...

                           

 مەكتەبی سیاسی

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 

31/5/2026

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە رێوڕەسمێکدا لە ئیدارەی راپەڕین، دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین بە فەرمی راگەیەنرا و لە ئەمڕۆوە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدانی دەڤەری راپەڕین دەستپێدەکات.

لە رێوڕەسمەکە کە بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە کونسوڵەکانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەرمینیا بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران لە وتارێکدا رایگەیاند، پاش توێژینەوە و راوێژێکی زۆر لەگەڵ پسپۆڕانی ناوخۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتیش حکومەتی بەریتانیا، پڕۆژەی دروستکردنی دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕینمان دروست کرد.

وتیشی، ئەم دەزگایە وەک چەترێک وایە کە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی و زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان، کۆمەڵگای مەدەنی و هەموو چین و توێژەکانی دەڤەرەکە  بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدار دەکات لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئیدارەی راپەڕین.

قوباد تاڵەبانی روونیشیکردەوە، دەزگاکە جگە لەوەی کە ناوەندێکی توێژینەوەیە، شێوازێکی نوێشە بۆ ئیدارەدانی ناوچەکە و هەموو گرفتەکانی بەردەم گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا چارەسەر دەکات و هاوکار دەبێت لە جێبەجێکردنی بیرۆکە نوێیەکان و ناوچەکە دەکاتە سەنتەرێک بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی. 

جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و بە تایبەتیش حکومەتی بەریتانیای کرد کە پشتیوان و بەشدارن لە پرۆسەی پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین و وتیشی لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم مۆدێلە لە پەرەپێدان لە ناوچە و دەڤەرەکانی دیکەی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەری کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کردووە.

دەقی پەیامەکە

بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان، ئەندامانی سەرکردایەتی و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرفرازی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین

لەم دەرفەتەدا، بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی نیشتمانی و کاریگەر لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پابەند بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و هاریکاری لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری دەکاتەوە، لەپێناو یەکخستنی هەوڵەکان و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

 

هەر شاد و سەرفرازبن

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەم هەفتەیەوە موچەی مانگی پێنجی مامۆستیانی گرێبەست دابەش دەکرێت. 

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاگادارکراوینەتەوە ئەم هەفتەیە موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت .

وتیشی، ئەو مامۆستایانەی گرێبەستن لە وەزارەتی  پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا زیاتر لە 43 مامۆستایی گرێبەستن، وانە بە خوێندکاران دەڵێنەوە تاوەکو ئێستا موچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە . 

ئاماژەیبەوەشکرد، وەزارەتی دارایی پێراگەیاندووین لە بانکەکان پارەی کاش نییە لەم هەفتەیەوە پارە ئامادە دەبێت و تاوەکو رۆژی پێنچشەمە موچە وەردەگرن .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمەی حەمەسەعید، بە بۆنەی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە: هیوادارم یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ژێر سایەی یەکڕیزی، یەکدەنگی و سەرکردایەتیی بەکۆمەڵ، هەروا بە خزمەتکردنی دڵسۆزانە بۆ گەل، بەردەوام بێت لەسەر ڕێبازی مام جەلال تاڵەبانی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە بەرز و نیشتمانییەکان.

دەقی پەیامەکە

بە بۆنەی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، گەرمترین و دڵسۆزانەترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان، کادران، پێشمەرگە قارەمانەکان، لایەنگرانی دڵسۆز و هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بە دڵسۆزی و قوربانیدانیان ڕۆڵی بەرچاویان لە گەشەپێدان و سەرکەوتنی ئەم ڕێکخراوە نیشتمانییەدا هەبووە.

زیاتر لە نیو سەدە تێکۆشان، خەبات، کۆڵنەدان و قوربانیدان لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەل، ئازادی، دادپەروەری و پێشکەوتنی کۆمەڵگە، مێژوویەکی پرشنگدار و پر دەستکەوتی تۆمار کردووە.

ئەم بۆنە دەرفەتێکە بۆ ڕێزلێنان و وەفاداری نیشاندان بە یادی نەمر مام جەلال، دامەزرێنەران، شەهیدان، پێشمەرگە و هەموو ئەو کەسایەتییانەی کە بە خۆشەویستی و خۆنەویستی و دڵسۆزییەوە بناغەکانی ئەم بزووتنەوە سیاسی و نەتەوەییەیان دامەزراند و پاراست.

هیوادارم یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ژێر سایەی یەکڕیزی، یەکدەنگی و سەرکردایەتیی بەکۆمەڵ، هەروا بە خزمەتکردنی دڵسۆزانە بۆ گەل، بەردەوام بێت لەسەر ڕێبازی مام جەلال تاڵەبانی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە بەرز و نیشتمانییەکان.

خەبات و قوربانییدانی یەکێتی نیشتمانی شایەنی دەستکەوت و سەرکەوتنی زیاترە لە هەموو بوارە سیاسی، نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکاندا، بەوهیواییەی لە داهاتوودا شایەتحاڵی سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتربین لەمەیدانەکەدا.

سڵاو و دروود بۆ رۆحی پاکی شەهیدان

حەمەی حەمەسەعید

٢٠٢٦/٥/٣١

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، کێشەی  دابەشکردنی غازی ما|ڵان نەماوە و بەبێ فۆڕم دابەش دەکرێت.
 
سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دڵنیایی دەدەینە هاولاتیان کە کێشەی کەمی غازی ماڵان نەماوە و پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناکات.
 
راشیگەیاند، بڕی پێویستی غازی ماڵان بەردەستە و هاووڵاتیان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا بتڵەکانیان پڕبکەنەوە، نرخی هەر بتڵێک غازیش هەشت هەزار و 500 دینارە و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەلایەن وەکیلەکانەوە، هاولاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە "07708677777" سکاڵا بکەن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی تێكەڵكردنی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق رەتدەكاتەوە و تەنیا لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ئەو بابەتە بڵاوكراوەتەوە.

فەریق روكن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، هیچ داوایەكی رەسمی بۆ وەزارەت نەهاتووە بۆ تێكەڵكردنی پێشمەرگە و سوپای عیراق.

وتیشی، بابەتی تێكەڵكردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقیان تەنها لە میدیاكان بیستووە، بۆیە ئەو بابەتە رەتدەكەنەوە و بابەتێكی لەو شێوەیە پێویستی بە بریار و رێكەوتن هەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە و بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگاکەش دەڵێت: لیژنەکانمان چاودێر بوون. 

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لە جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روویان لە هەڵەبجە کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا: زۆربەی ئەو گەشتیارانە کە روویان لە هەڵەبجە کردووە توانیویانە بمێننەوە، هاتنی ئەو ژمارە گەشتیارە کاریگەرییەکی گەورەی ئابوریی هەبووە.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە وتیشی: لیژنەکانیشمان بەردەوام چاودێری شوێنەکانیان کردووە و چەند جۆرە سزایەکمان هەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان نزیكەی 273 ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی زیاتر %98 كەمیكردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان، بڕی 273 ملیۆن و 267 هەزار و 700 دینار بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە رێژەی زیاتر %98 كەمیكردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات 17 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت دەشڵێت، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیە بە رێژەی ٪100 بەشێوەی نەختینەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دامەزراوەی ساڵ لە راگەیەنراوێکدا بەشداریی بەرفراوانی خەڵکی سلێمانی لە ئاهەنگی جەژنانەدا بەرز دەنرخێنێت و هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە روداوی تەقەکردن و برینداربوون دەکەن.

راگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی

ئێمە لە «دامەزراوەی ساڵ»، خۆمان بە قەرزاری خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی و میوان و رێبواران دەزانین بۆ ئەو بەشدارییە بەرفراوانەی ئەمڕۆیان لە ئاهەنگی جەژنانەی سلێمانیدا. لێرەوە ئاشکرای دەکەین بە پشت‌بەستن بە داتاکانی ئیدارەی شوێنەکە و وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان، ژمارەی بەشداربووان نزیکەی (دە هەزار کەس) بووە.

ئەم ئاهەنگە بە مەبەستی خۆشگوزەرانیی خەڵکی شارەکە و میوانان بە خۆڕایی ئەنجام درا، بەڵام بەداخەوە لە بەشی یەکەمی ئاهەنگەکەدا، ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کەشوهەوای ئاهەنگەکەیان دا. لەبەر ئەوە، بە بڕیاری خۆمان ئاهەنگەکەمان ڕاگرت. لێرەوە سەرجەم ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەینەوە کە باس لە روداوی تەقەکردن دەکەن؛ ڕایدەگەیەنین کە هیچ روداوێکی تەقەکردن ڕووی نەداوە و هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

ئەو دەنگۆیانەی لەلایەن هەندێک دەزگای راگەیاندنەوە بڵاوکراونەتەوە، بەتەواوی ڕەتی دەکەینەوە و بە هەوڵێکی ناڕەوای دەزانین بۆ شێواندنی ناوبانگی شاری سلێمانی.

بڕیارمان داوە لە کات و شوێنێکی گونجاوی تردا، هەمان ئاهەنگ دووبارە ئەنجام بدەینەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی پێنجشەممە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عەمرەی کوردستان راگەیاند: رۆژی 4-6-2026 یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان، کە ژمارەیان هەزار و 27 حاجیە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە کوردستان.
وتیشی. ئەو دەنگۆیانە کە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیان،   گوایە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە 10-6-2026 دەگەڕێنەوە، راست نین و زانیاری دروست و تەواو لە لایەن وتەبێژی حەج و عەمرەی کوردستانەوە رادەگەیەنرێت.
کاروان ستونی ئەوەشی خستەڕوو، کە تا ئێستا دوا کاتی گەڕانەوەی حاجیان دیاری نەکراوە، حاجیان دوای تەواوبوونیان لە شاری مەککە ماوەی چوار رۆژ لە شاری مەدینە دەمێننەوە ئینجا بەرەو کوردستان دەگەڕێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات، شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکە دەکات.

کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا،ئەوەشی خستەڕوو پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بە رێژەی دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێنەوە.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، سبەینێ هەینی، نیمچە هەور دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەیانییەوە شەپۆڵێکی تۆز و خۆڵ روو لە ناوچەکە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا کاریگەری شەپۆلەکە لە ناوچەکانی باشور و رۆژئاوای هەرێم دەگرێتەوە، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و کاریگەرییەکەی تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

پیرمام: 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کە هێزەکانیان توانیویانە ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن، کە لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیان گەیاندبوو، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیی روداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەی لێکەوتەوە.

ئاسایش ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەستبەجێ دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، هێزەکانیان دەستیان بە بەدواداچوونی ورد و چڕ کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەری ئەو کارە.

ئاسایش ئاماژەی بەوەکردوە،  لە ئەنجامی بەدواداچوونەکاندا توانیویانە ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن کە ناوی (ش. ئـ. ص)ـە و دواتر بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراوە.

لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رێکارە یاساییەکان لە دژی بەردەوامن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا روداوێکی سەختی هاتوچۆ رویدا و باتوچۆی سلێمانی دەڵێت، "هۆکاری سەرەکی روداوەکە بەپێی کەشف و هێڵکارییەکان، دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە: لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا روداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نزیک چوار ریانی قەرەداغ رویدا.

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت: هۆکاری سەرەکی روداوەکە بەپێی کەشف و هێڵکارییەکان، دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی و بەداخەوە لەم روداوەدا زیانی گیانی و مادی تیادابووە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە و لایەنی هاتووچۆ بە ئەرکی خۆی هەستاوە و کەشف و هێڵکاری بۆ روداوەکە کردووە و کەیسەکەی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە، هەروەها داواکارین لە شۆفێران پابەندبن بە خێراییە دیاریکراوەکان و سەرجەم رێنماییەکانی هاتووچۆ.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، دێرین لەتیف رەشید بەڕێوەبەری گشتی  دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

دێرین لەتیف رەشید، وتویەتی هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی، خۆشەویستی، هاوبەشی و دڵخۆشی بۆ هەموو ماڵ و بنەماڵەکان و یەکریزی گەلەکەمان

هەرهاو ئاماژەی بەوەشکردوە، پیرۆزباییەکی تایبەت لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات، بەوپێیەی ئەم جەژنە بۆ ئەوان دوو جەژنە و هاوکات لەگەڵ جەژنی قوربان جەژنی بەسزا گەیاندنی تاوانباری ئەنفال عەجاج و بەدیهاتنی دوعاو ئاواتەکانیانە.

 

دەقی پەیامەکەی بەڕێوەبەری گشتی  دەزگای میدیایی کوردسات 

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانان و گەلی کوردستان و عیراق دەکەم.

هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی، خۆشەویستی، هاوبەشی و دڵخۆشی بۆ هەموو ماڵ و بنەماڵەکان و یەکریزی گەلەکەمان، هەروەها دەمەوێت پیرۆزباییەکی تایبەت لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان بکەم، بەوپێیەی ئەم جەژنە بۆ ئەوان دوو جەژنە، هاوکات لەگەڵ جەژنی قوربان جەژنی بەسزا گەیاندنی تاوانباری ئەنفال عەجاج و بەدیهاتنی دوعاو ئاواتەکانیانە.

جەژنی قوربان پەیامی قوربانیدان، لێبوردەیی و یەکگرتنە، و پێویستە هەمیشە ئەو بەها و مانایانە لە نێوان کۆمەڵگەکەماندا بپارێزین و بە بەهێزی بیهێڵینەوە. هیوادارم خوا ئەم جەژنە بکاتە جەژنی ئاسوودەیی، تەندروستییەکی باش و سەرکەوتن  بۆ هەمووان و کۆتایی ناخۆشییەکانبێت.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پەیامێکی بڵاوکردەوە 

قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەکردوە هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، خۆشی، ئاشتی و کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان بۆ گەلەکەمان.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ناوخۆ و هەموو ئەو فەرمانبەرە بەڕێزانە دەکەم کە لە پشووەکانیشدا لە ئەرکدان.

لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، لە خوای گەورە دەپارێینەوە حاجیان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، خۆشی، ئاشتی و کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان بۆ گەلەکەمان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو ڕۆژێکتان لە خۆشیدا بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...4445464748...991