پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە ئەمڕۆ نرخی بەنزینی نۆرماڵ دادەبەزێت، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانیش ئاشكرایكرد، چاوەڕوانی میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزینن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەولێر 266 بەنزیخانە هەیە، بەشێكی زۆریان پابەندن بە دابەزاندنی نرخی بەزین، هەر ئەمڕۆش تەواوی بەنزیخانەكان بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی پاڵپشتیكراو دەفرۆشن.

هاوكات بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، چاوەڕوانی میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیارەكەن بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین، هەركاتێك بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو گەیشتە بەنزیخانەكان نرخەكەی دادەبەزێت.