دەم پارتی پێشنیازەكانی لەبارەی یاسای چوارچێوەئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كرد
هۆزان
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٦
دەم پارتی پێشنیازەكانی خۆی دەربارەی یاسای چوارچێوە بۆ ئاشتی ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كرد.
تولای هاتیمۆئوغولڵاری و تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكانی گشتیی دەم پارتی، لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئاشكرایان كرد كە لە دیداریان لەگەڵ نوعمان كورتولموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، پێشنیازەكانی خۆیان دەربارەی "یاسای چوارچێوە" پێشكەش كردووە.
جەختیشیان لەوە كردەوە، دەبێت یاساكە ببێتە بنەمایەكی بڕواپێكراو بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی كێشەی كورد و زەمینی ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان خۆشبكرێت و و پێگەكەشی جێگیر بكرێت و سەرجەم لایەنەكان لە خۆ بگرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە چارەسەری پرسی كورد لەسەرووی بەرژەوەندیی پارتەكانە و یاسای چارەسەری دەبێت پارێزگاری لە كەرامەتی 86 ملیۆن هاووڵاتی بكات. هاوكات پشتگیریی هەوڵ و رۆڵی ئەرێنیی سەرۆكی پەرلەمانیان بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەربڕی.


