پارێزگاری سلێمانی: بڕیاری دیاریكردنی نرخی بەنزینی حكومی پێشتریش لە سلێمانی جێبەجێكراوە
محەمەد رزگار
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٦
پارێزگاری سلێمانی جەختی لەسەر بەردەوامیی جێبەجێکردنی بڕیاری دیاریکردنی نرخی بەنزینی حکومی کردەوە و دەڵێت؛ ئەو بڕە بەنزینەی لەلایەن حکومەتەوە دابیندەکرێت، بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکەرێت و بەنرخی رەسمی دەفڕۆشرێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پابەندین بە دیاریکردنی نرخەکەی بۆ ئەو بڕەی کە بە رەسمی لەلایەن حکومەتەوە دابیندەکرێت و لەڕێی بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پاڵاوگە گەورەکان لەژێر چاودێریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا نرخەکەی دیاریدەکەن، بڕیاریشە بە دابینکردنی کوالێتی و زیادکردنی بڕەکەی، بە 850 دینار بگاتە هاووڵاتییان.
پارێزگاری سلێمانی ئاشکراشیکرد، هەموو لایەک سەرپشککراون بەنزین و سووتەمەنی لە دەرەوەی هەرێم هاوردە بکەن، بە مەرجێک پابەندی کوالێتیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بن و لەژێر چاودێریدا بفرۆشرێت.



