عەبدوڵا ئۆجەلان: ئەگەر كورد لە تورك جیا بكرێتەوە هیچ كامیان نامێنن
سام
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەفدی ئیمراڵی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامدا و ئۆجەلان دەڵێت، "هاوپەیمانی كورد و تورك بەردی بنچینەی داهاتووی هاوبەشی ئەنادۆڵە".
لە كۆبوونەوەكەدا باسی پەرەسەندنە سیاسییەكانی ناوچەكە و بونیاتنانی كۆمەڵگەی دیموكرات و قۆناغی پرۆسەی ئاشتی كراوە و ئۆجەلان رایگەیاندووە: سورین لەسەر چارەسەركردنی كێشەی كورد لە چوارچێوەی بنەماكانی برایەتیدا.
ئۆجەلان ئاماژەی بەوەشداوە: لە لێواری ئەوەداین هاوپەیمانی و پێكەوەبوونی مێژوویی كورد و تورك بگوازینەوە بۆ سەر زەمینەیەكی یاسایی، ئەگەر كورد لە تورك جیا بكرێتەوە هیچ كامیان نامێنن، هەروەها بۆ كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ پێویستە هەمووان هێزی خۆیان بخەنەگەڕ.
ئۆجەلان ئەوەشی خستوەتەڕوو: هاوپەیمانی كورد و تورك بەردی بنچینەی داهاتووی هاوبەشی ئەنادۆڵە، پێویستە یاسای نەرێنی بگۆڕێن بۆ یاسای ئەرێنی، مێژوو دەرفەتێكمان پێشكەش دەكات بۆ بنیاتنانی ژیانی هاوبەش و كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ، باوەڕم بەوە هەیە هەمووان سوود لەم دەرفەتە دەبینین.



