بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ساکۆ سمکۆ
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی قوباد تاڵەبانی برای، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت: من و تۆ پێکەوە تیمێکین کە نابەزێنرێت و شانازی بە مەردایەتی، سەرکردایەتی و برایەتی تۆوە دەکەم.
دەقی پەیامەکە:
رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت برای ئازیز و باشترین هاوڕێم!
لە هەموو قۆناغەکانی ژیانمدا، تۆ پشتیوان، گوێگر و گەورەترین هاوپەیمانم بوویت. هەبوونی تۆ تەنها نیعمەتێک نییە، بەڵکو ئەو لەنگەرەیە کە لە هەموو کاتە سەختەکاندا بە بەهێزی دەمهێڵێتەوە. دەگوترێت جیاوازیی برا و هاوڕێی تەنگانە ئەوەیە کە هاوڕێی تەنگانە خۆت هەڵیدەبژێریت، بەڵام پێموایە من کەسێکی بەبەختم چونکە تۆ هەم هاوڕێیت و هەم برا. من و تۆ پێکەوە تیمێکین کە نابەزێنرێت و شانازی بە مەردایەتی، سەرکردایەتی و برایەتی تۆوە دەکەم.
لەگەڵ چوونەناو ساڵێکی دیکەی تەمەنت، هیچ گومانم لەوە نییە داهاتووت پڕە لە سەرکەوتنی گەورە، بەهێزی و دڵخۆشی.
سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە رێگەنیشاندەرمیت و بە وریایی، راستگۆیی و سەنگینییەوە دەمهێڵیتەوە، وە ئەو هاوڕێ باشەیت کە هەموو کەسێک ئاواتی بۆ دەخوازێت.
خۆشحاڵم بە رۆژی لەدایکبوونی تۆ و هەموو ئەو سەرکەوتنانەی لەماوەی ساڵانی داهاتوودا پێکەوە بەدەستیان دەهێنین.
رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز کاک قوباد



