بەپێی دواین پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، شەپۆلێکی تری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی باکوری هەرێمیش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرزبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 43 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی