وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی موچەی مانگی حەوت رادەستی حکومەتی عیراق کرا
ساکۆ سمکۆ
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی موچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لیستی موچەی مانگی حەوت و راپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی 7ـی 2026 لیستی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، ناوی 981 فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە 60 ساڵە تێپەڕیبوو داخڵی لیستی موچە کرانەوە و تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.



