کوردستانکوردستان

لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی شەڕە چەقۆ لە نێوان دوو کەسدا ڕوویدا، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا کەسێک کوژراوە و بکوژەکەش ھەڵھاتووە.

ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە....


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی :

‏‎یادی عاشورا، یادی پڕئازاری شەھیدبوونی ئیمام حوسەین (سەلامی خوای لەسەربێت) بەبیرھێنانەوەی حەق و بەرزڕاگرتنی بەھا پیرۆزەکانی یەکسانی، دادپەروەری، راستی و لێبوردەییە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی زوڵم، زۆرداری، پاراستی برایەتی و یەکڕیزیی گەل.

‏‎ئەم رۆژی ماتەمە سەرەڕای پەندوەرگرتن، دەبێت ھاندەربێت بۆ ھەموو گەلانی عیراق کە برایەتی و پێکەوەییمان بپارێزین و ھەوڵەکانمان یەکبخەین بۆ سەرخستنی چاکسازی، خزمەتکردنی گەلەکەمان و کاربکەین بۆ چاکەخوازی و بەخشندەیی.

‏‎یادەوەریی ئیمام حوسەین بە رێز و شکۆوە بەرزڕادەگرین و لەخوای گەورە داواکارین ھاندەرمان بێت بۆ یەکێتی، تەبایی و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکاندا.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەکان رایگەیاند، تیمەکانیان لەچەند رۆژی رابردودا لەسێ چالاکیدا دەستیانگرتووە بەسەر بڕی ٢٥ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن، ٥ بازرگانی ماددەی ھۆشبەریش دەستگیرکراون.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەچالاکی یەکەمدا دوای ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددەھۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تونرا دەستبگرن بەسەر بڕی ١٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ١ کیلۆ حەبی کەپتاگۆن  ٢  گەورە بازرگانیش دەستگیربکەن.

لە چالاکی دووەمیشدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا دەستبەسەر بڕی ٧ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ٢ بازرگان دەستگیربکەن.
لە راگەیەنراوەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، لەچالاکیەکی تردا توانرا ٧ کیلۆ تۆچای تێکەڵ بەماددەی ھۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێک دەستگیربکەن، تۆمەتبارەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو روبەڕووی یاسا دەکرینەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە رێگەی کردنەوەی ٩٠ بنکەی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینەوە، لە بنکەکانی پۆلیس زیاتر لە ١٧ ھەزار چەکی ھاووڵاتیان تۆمارکراوە، پسوڵەی تۆمار دراوە بە ھاووڵاتیان، لە ٢٢ی تەمموزیش یاسای چەک ژمارە دووی ساڵی ٢٠٢٢ کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ھاووڵاتیانەی ھێشتا چەکی تۆمار نەکراو لە ماڵەکانیان ھەیە و مەبەستیانە ئەو چەکە بکەنە رەسمی و خۆیان لە لێپرسینەوەی یاسایی بپارێزن، لە دوای بەرکاربوونی یاسای چەک، دوو مانگ مۆڵەت بۆ ھاووڵاتیان درێژکراوەتەوە، خۆیان ھەواڵ بدەن لە ھەبوونی چەکی بێ مۆڵەت و داوای مۆڵەت بکەن تا لە سزا ببوورێن.

جەختی لەوەشکردوە، ھەرکەسێک لە ماوەی ٦٠ رۆژدا لە دوای بەرکاربوونی ئەو یاسایە، ھەواڵ بدات لەسەر دەستداریی چەکێکی بێ مۆڵەت، لە سزا دەبوردرێن و دەسەڵاتی مۆڵەتدان دەتوانێت بە پێی حوکمەکانی ئەو یاسایە مۆڵەتی پێ بدات.

داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات، سوود لەو ٦٠ رۆژە وەربگرن و ئەوانەی چەکەکانیان تۆمار نەکردووە، دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایوەتییەکان بکەن بۆ ئەوەی بە رەسمی  داوای مۆڵەتی دەستداری یان ھەڵگرتنی چەک بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەتوانن لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ی بە دواوە سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانن بە مەرسومێک وادەی ھەڵبژاردن بە رەسمی دیاریبکات.

وتیشی، دیاریکردنی وادەکە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێم، پێویستی بە رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر ھەڵبژاردن و دیاریکردنی وادەیەکی گونجاو ھەیە، چونکە بابەتی ھەڵبژاردن بابەتێکی ھەستیار و گرنگە و پێویستی بە کەشێکی گونجاو ھەیە لە رووی ئەمنیی و کەشوھەواوە، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ناتوانن لە وەرزە سەختەکاندا بەھۆی ئاستەنگی ھاتوچۆوە بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەچالاکی یەکەمدا دوای ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددەھۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تونرا دەستبگرن بەسەر بڕی ١٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ١ کیلۆ حەبی کەپتاگۆن  ٢  گەورە بازرگانیش دەستگیربکەن.

لە چالاکی دووەمیشدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا دەستبەسەر بڕی ٧ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ٢ بازرگان دەستگیربکەن.

لە راگەیەنراوەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، لەچالاکیەکی تردا توانرا ٧ کیلۆ تۆچای تێکەڵ بەماددەی ھۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێک دەستگیربکەن، تۆمەتبارەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو روبەڕووی یاسا دەکرینەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری لە ڕۆژی ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٣ کێشەی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگەی دووسایدکردنی کەلار - دەربەندیخان چارەسەرکرا تا بتوانرێت شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجبکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری و بەپێی نوسراوی ژمارە ٤٢ لە رۆژی ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٣، لەلایەن گەنجینەی دووی سلێمانییەوە بڕیاری خەرجکردنی بڕی ٦٦٩ ملیۆن و ٢٣٣ ھەزار دینار لەسەر ھەژماری بەڕێوبەرایەتی رێگەوبانی گەرمیانەوە بۆ سەر ھەژماری کۆمپانیای بێشکان جێبەجێکاری پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - دەربەندیخان دەرچووە، لە پێناو بەردەوامی بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ دووشەممە ڕێکەوتی ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣ ەوە وەزارەتی ناوخۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگای ھەڵەبجە ڕێکارە کارگێڕییەکان و ھەنگاوی کرداری ھێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەستپێدەکات.

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجەش بە کوردسات نیوز راگەیاند، تایبەت بە قەزاکردنی ناحیەی خورمال پێشتر سێ نوسراویان لەساڵانی ٢٠١٩، ٢٠٢٠ و ٢٠٢٣ لە ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکان لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستپێدەکات، سنوری ئیداری جیادەکرێتەوە لەگەل پێداوستییەکانی دواتر ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و لە وەزارەتی ناوخۆش بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران تا فەرمانی بەقەزاکردنی بۆ دەربچێت.

جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە راشیگەیاند، رێکارەکان پێشتر ئامادەکراون و کاتی زۆریان پێویست نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


پەیامنێری کوردسات نیوز لە سۆران رایگەیاند، رووداوەکە سەعات شەش و ٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی لە ناحیەی دیانەی سەربە سۆران روویداوە، رووداوەکەش بەجۆرێک بووە کە ھەردوو ھاوسەرەکە بووە بە دەمەقاڵێیان پیاوەکەش بۆی کۆنترۆڵ نەکراوە و ھەردوو ھاوسەرەکەی خۆی بە بەرچاوی ھەر حەوت مندڵەکەیەوە کوشتووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز دەشڵێت، دوای رووداوەکە دەستبەجێ پیاوەکە خۆی رادەستی ھێزەکان پۆلیس کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، پێشتر بەتۆمەتی ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ھاوسەرەکانی سکاڵا لەسەر پیاوەکە تۆمار کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند کە چاوەڕێی ناردنی پارەن لە بەغدادەوە پاشان دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت ئەوەش دوای ئەوەی رێکەوتن لەنێوان وەفدی ھەرێم و عێراق ئیمزا کراوە.

ھەروەھا ئەوەشی خستەروو دوای دڵنیاییان لە ناردنی پارە لەبەغدادەوە، رۆژی دووشەممە خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت و لەماوەی ١٠ رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەو سەرۆکایەتییەکان مووچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.

ھاوکات، ئەوەشی دووپاتکردەوە کە تەنھا مووچەی مانگی حوزەیران دابەش دەکرێت و مووچەی مانگی تەموز دەکەوێتە سەر ئەوەی بەغداد چ کاتێک پارەی دیکە رەوانە دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەنج پشدەری رۆژنامەنوس بڵاویکردوەتەوە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک گەنجی سنووری قەزای ئامێدی و دانیشتووی ناحیەی شیلادزێ، بە قاچاغ و لە رێگەی بولگاریاوە ھەوڵیاندا بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام لەو ھەفتەیەدا دوو لەو کۆچبەرانە لەناو دارستانەکانی بولگاریا گیانیانلەدەستدا.

راشیگەیاندوە، ئەو کۆچبەرەی گیانی لەدەستداوە، خەڵکی ناحیەی شیلادزێی سنووری قەزای ئامێدییە، پێشتریش لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە یەکێکی تر لەو کۆچبەرانە لە ھەمان شوێن گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ٦٠ کۆچبەری کورد دوای شەش رۆژ مانەوەیان لەناو دەریای ئیجەدا، دواجار ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە بەسەلامەتی گەیشتنە کەنارەواکانی ئیتالیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازی نەوت لە ھەرێم کە پێکھاتوون لە کۆمپانیاکانی گەنەڵ ئینێرجی، گەلف کیستۆن، ئیچ کەی ئێن، شاماران پیترۆلیۆم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، بەردەوامی راگرتنی ھەناردەی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێم دروستکردووە.

باسیان لەوەشکردووە، بەبڕی نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار پلانی خەرجیان لەمساڵدا لە ھەرێمی کوردستان کەمکردووەتەوە لەگەڵ دانانی پلان بۆ پێداچونەوە بە خەرجییەکانیان لەساڵی داھاتوودا.

کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازی نەوت لە ھەرێم دەڵێت، بەھۆی نادیاری دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت، بەکردەیی کۆمپانیاکان دەستیان کردووە بە گرتنەبەری رێوشوێن بۆ کەمکردنەوەی خەرجی، ئەوەش بێکاربوونی ھەزاران کرێکاری لێدەکەوێتەوە.

دەشڵێت، پیشەسازی نەوت زیاتر لەسەدا ٨٠ ی داھاتی بۆ ھەرێم دابینکردووە لەساڵی  ٢٠٢٢دا، ئەگەریش راگرتنی ھەناردەی نەوت بەردەوام بێت وەبەرھێنانی بیانی زیاتر کەمدەبێتەوە، ئەوەش ئاستی بەرھەمھێنانی رۆژانەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت دەخاتە مەترسییەوە، کە بەپێی یاسای بودجەی عێراق دەبێت ھەرێم رادەستی بەغدادی بکات.

کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازی نەوت لە ھەرێم جەختدەکاتەوە، ھەناردەکردنەوەی بەپەلەی نەوت و پێدانی شایستە داراییەکان بەشێوەیەک کە لەگەڵ گرێبەستەکان بگونجێت، کارێکی پێویستە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەبەرژەوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ھەینی، وەزارەتی پەروەردە لینکێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە رێگەی ئەو لینکەوە، بەپێی پارێزگاکان، خوێندکاران دەتوانن شوێن و ھۆڵی  تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بزانن.

وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت، "رۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە کە لە رێکەوتی (٦ی٨ی٢٠٢٣) سەعات (٧:٣٠)ی بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانی ھۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم."

لە رێگەی ئەم لینکەوە شوێن و ھۆڵی  تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بزانە:

 

https://tinyurl.com/Hall-X2

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە وەفدی ھەرێم گەڕایەوە بۆ بەغدا، لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان لە یاسای بوودجە کۆبوونەوە و گەیشتن بە رێککەوتن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەفدی حکومەت کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەغدادەوە بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان ھەردوو وەفدەکە ئیمزا کراوە، بڕیار وایە کە دەست بەجێ شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان خەرجبکرێت.

ھاوکات وتەبێژی حکومەتی ھەرێمیش رایگەیاند، لە زوترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم رۆژی چوارشەممە گەڕایەوە بۆ بەغداد، بریارە ئەمرۆش وەفدەکە چەند کۆبوونەوەیەکی تر لە بەغداد ئەنجام بدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧-٧-٢٠٢٣ بۆ کۆچیدوایی شێخ سەعید ئال نەھیان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی شێخ محەمەد کوڕی زاید ئال نەھیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، نەھیان کرد.

لە پەیامەکەدا سەرۆک کۆمار ھاوخەمی خۆی بۆ سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەربڕی، بۆ کۆچی دوایی شێخ سەعید کوڕی زاید ئال نەھیان، نوێنەری حاکمی ئەبوزەبی، لە پەروەردگاریش پاڕایەوە کە کۆچکردوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شادبکات و ئارامی و سەبوری بە خانەوادە بەڕێزەکەتان و گەلی ئیماراتی برا ببەخشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانان و سەرۆکی دەستەی سەرژمێری ھەرێم و نوێنەرانی وەزارەتەکان بەشداربوون، مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ وەک وادەیەکی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دیاریکراوە. 

بەپێی راگەیەندراوەکە، محەمەد تەمیمی جەختی کردووەتەوە لەوەی سەرجەم گرفتەکانی پەیوەست بە سەرژمێری لەلایەن حکومەتی عێراق و دادگای فیدراڵی یەکلاکراونەتەوە، ھەوڵەکانیش بۆ چارەسەرکردنی لایەنی دارایی بەردەوامە و ھەماھەنگی توند ھەیە لەگەڵ سندوقی نیشتەجێبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامبدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...439440441442443...956