ماڵپەڕی کوردبینی دەزگای میدیایی کوردسات خەڵاتی باشترین خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی لەسەر ئاستی عێراق دەباتەوە
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەمساڵ ماڵپەڕی کوردبینی دەزگای میدیایی کوردسات، لەلایەن دامەزراوەی خەڵاتەکانی ئابووریی جیھانی، خەڵات دەکرێت کە ئەو کۆمپانیایە خەڵات بە تەلەفیزیۆن و میدیا و بوارەکانی تەکنەلۆژیا دەدات، خەڵاتەکەی ماڵپەڕی کوردبینیش تایبەتە بە باشترین خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی لەسەر ئینتەرنێت لەسەر ئاستی عێراق.
کوردبین یەکێکە لە ماڵپەڕەکانی دەزگای میدیایی کوردسات، کە سەرجەم بەرنامە، دراما، فیلم، دۆکیومێنتاری و کلیپ و کۆنسێرتەکانی تایبەت بە کوردساتی تێدا دادەنرێت و ھاوڵاتیان دەتوانن لەو رێگەیەوە بینەریانبن.
دامەزراوەی خەڵاتەکانی ئابووریی جیھانی کە دامەزراوەیەکی خاوەن پێگەی بەریتانییە و بارەگاکەی لە لەندەنە، ساڵانە ھەڵدەستێت بە خەڵاتکردنی ئەو پێگە و پلاتفۆرمانەی کە کارەکانیان جیاوازە و سەردانکارانی بەئاسانی دەستیان بە خزمەتگوزارییەکان دەگات.
ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵیش لە راپرسییەکدا، کەناڵی کوردسات لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، بە پڕبینەرترین کەناڵی گشتی دیاریکرا.