پەیامی هاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچیدوایی حاجی ئامینە شێخ عەبدولقادری چوێسە
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...
بەڕێزان خزمانی شێخانی چوێسە
بەڕێز کاک شێخ کامیل شێخ عەبدولقادری چوێسە
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حاجی ئامینە شێخ عەبدولقادری چوێسە) خوشکی بەڕێزتان و ھاوسەری کاک (ئەفراسیاب عەلی بەگی میراوا)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



