کوردستانکوردستان

رۆژنامەنووس رەنج پشدەری بە کوردسات نیوزی راگەیاند، زیاتر لە ٧٠٠ کۆچبەر کە بەشێکی زۆریان ئێرانی و کوردی رۆژھەڵاتی کوردستانن و بەشێکی تریان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن، چەندین مانگە لەسەر سنوورەکانی بێلاڕووس لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا گیریانخواردووە.

وتیشی، چەندین کۆچبەر بەھۆی سەرماوە لە دارستانەکانی بێلاڕووس گیانیانلەدەستداوە، کە کوردی رۆژھەڵاتی کوردستانیشیان لەناودایە.

ھاوکات بەپێی چەندین وێنە و تۆماری ڤیدیۆیی، کۆچبەرەکان ژن و منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵیشیان تێدایە و لەلایەن چەند پاسەوانێکی سنووری پۆڵەنداوە روبەڕوی پێشێلکاری و توندوتیژیی دەبنەوە، جگەلەوەش پاسەوانی سنوری پۆڵەندا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھێزێکیان لە ناوچەی بێلایا ڤیگا، لەلایەن ١٠٠ کەسی بیانییەوە، بە بەرد و دار، ھێرشیانکراوەتەسەر ھەربۆیە ناچاربوون بە بەکارھێنانی گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕوویان ببنەوە.

ساڵی ٢٠٢١ دەیان ھەزار کۆچبەر کە زۆرینەیان خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوون، بە ھیوای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەسەر سنوورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕووس کۆبوونەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا ئاسایشی سنوورەکانیان بەھێزکرد و رێگرییان لە بەشێکی زۆری کۆچبەران کرد سنوورەکان ببڕن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی سەردانەکەدا، وەفدی باڵای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لایەن ھەریەک لە "ئەلێکبێرۆڤ ئەلیکبێر کەڵابیکۆڤیچ" سەرۆکی ئەنیستیوتی رۆژھەڵاتناسی "کیڕیڵ ڤێرتیایێڤ"، سەرۆکی سێکتەری کوردناسی و "ڵانە مەجیدۆڤنە رەڤەندای فەدایی"، سەرۆکی سەنتەری کولتووری ڕۆژھەڵات پێشوازی کران.

دواتر سەردانی کەسایەتی ئەکادیمی ناسراوی رووسیا "ڤیتاڵی ناومیکین"، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوە زانستییەکانی پەیمانگاکەی کردوو، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و یەکێک لە تازەترین چاپکراوەکانی پەیمانگاکەی بەخشیە جەنابی وەزیر، لەدیدارەکەدا جێگری موفتی موسوڵمانانی ڕوسیا ئامادەبوو.

لە دیدارێکدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سەردانی ھەر وەفدێکی کوردی بۆ مۆسکۆ، ئەگەر وێستگەیەکی سەردانەکە پەیمانگەی ڕۆژھەڵاتناسیی نەبێت، واتە کەموکوڕییەک لە سەردانەکەدا ھەبووە.

وتیشی، وەک ھەرێمی کوردستان بە چاوی ڕێز و پێزانینەوە دەڕوانینە خزمەتکردنی ئەرشیف و کولتوور و فەرھەنگ و مێژووی کورد و کوردستان لە لایەن ئەو پەیمانگەیەوە و ھەوڵەکانی بۆ ساغکردنەوەی دۆکیۆمنێت و تۆمارکردنی مێژووی فەرھەنگی و کولتووری کورد جێی شانازین و ھەوڵەکانی کوردناسی ناودار لازاریڤو کوردناسانی تری پەیمانگای ڕۆژھەڵاتناسی بەرز دەنرخێنین کە خزمەتێکی گەورەی بە لایەنە جیاجیاکانی ژیانی کولتووری و فەرھەنگی و مێژوویی کورد کردووە.

لە بەرامبەردا، سەرۆکی پەیمانگەکە وێڕای بەخێرھێنانی وەفدی باڵای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان رایگەیاند، "پەیمانگەکە بە شانازییەوە ئەمڕۆ میوانداری ئێوەی کورد دەکات و ئێمە لە رابردوودا پڕۆژەی ناوازەمان لە بواری فەرھەنگی و ڕۆشنبیری و کولتووری کوردی ئەنجامداوە".

وتیشی، چاوەڕوانیمان لە ھەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە لە پڕۆژەکانی داھاتووماندا بۆ خزمەتی ڕابردووی ئەدەب و مێژوو و کولتووری کوردی ھاوکارمان بن، بە تایبەتی لە بواری پشکنین و لێکۆڵینەوە شوێنەوارییەکاندا.

ھەروەھا سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد، لە بەرامبەر بەیەکەوە کارکردن و ھاوکاریەکانی بۆ بەشی کوردناسی.

لە بەرامبەریشدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەڵێنی دا، لە داھاتوودا ھەموو ئاسانکارییەک بۆ توێژەرانی پەیمانگەکە بکرێت و ھەماھەنگی زیاتر بکرێت بۆ پێشخستنی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی پەیمانگەکە بەتایبەت لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەڵێنی پێدان لەچاپکردنی کتێب لەمەر کلتوور و فەرھەنگی کوردی ھاوکاری پەیمانگاکە بێت و پرۆژەی ھاوبەشی وەرگێڕانیش بۆ زمانی ڕوسی لە پێشینەی ھاوکارییەکانی وەزارەت دەبن.

لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، شاندی باڵای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ھۆڵەکانی تایبەت بە بەشی کوردی پەیمانگەکەی بەسەر کردەوە و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ ستافی بەڕێوبەری بەشەکە خواست، کە توانیویانە لە رابردوودا خزمەتێکی بەھادار پێشکەش بکەن.

وەفدی وەزارەت سەردانی خانەی دەستنوسە کۆنەکان و ھۆڵی پێشانگای بەردەوامی شێوەکاریان کرد، بڕیاردرا تابلۆی ھەندێک لەشێوەکارانی کوردستان بەدیاری بدرێنە ئەو گەلەریە.
لەکۆتایی سەردانەکەدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دیاری بەخشییە سەرۆک و ئەندامانی پەیمانگاکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەرێگەی یاداشتێکەوە داوا لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن داوا لە سەرۆکوەزیران بکات ھاتووچۆ و جوڵە سەربازییەکانی وەزارەتی بەرگری لەناو گوند و قەزا و ناحییەکاندا رابگرێت، کە دوایین جوڵەیان لە گوندی تۆپزاوای پارێزگای کەرکوک بووە، چونکە پێچەوانەی ھەوڵەکانە بۆ بەھێزکردنی پێکەوەژیان لەنێوان پێکھاتەکاندا.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ناوەناوە جوڵەی سەربازی سوپای عێراق دەبینن کە دەیەوێت بۆ سەربازگەی تۆپزاوا بگەڕێتەوە، ئەو سەربازگەیەی کە نیشانەیەکی دیاری ئەنفالە لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە و ئێستاش بووەتە شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنی، بۆیە داوای راگرتنی جوڵەکانی سوپای عێراق دەکەن کە مایەی ھەڕەشەیە بۆسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی.

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێن، خەڵکی گوندی تۆپزاوا نیگەرانن لە بەسەربازگەکردنی گوندەکەیان دوای دەیان ساڵ لە روبەڕوبونەوەی ستەمکاری بەعس، ھاوکات داواش دەکەن ئەوانەی لەپشت ئەو ھەوڵەن دەستھەڵبگرن لە بریندارکردنی ھەستی خەڵکی تۆپزاوا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ١١و ٢٠خولەکی شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاری سنوری قەزای خەباتی پارێزگای ھەولێر بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە ڕوویدا و سێ کەس برینداربوون.

وتیشی، دوای ڕووداوەکەش ھێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆلێنەوە دەستیپێکردوە بەگوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە ھیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەسگیرنەکراوە.

کوردسات نیوز پەیوەندی بە ھەریەکە لە بەرێوبەری ناحیەی رزگاری و بەرپرسی بنکەی پۆلیسی رزگاری  بەڵام  پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید سەرتیپ حەساری، فەرماندە لە میحوەری چواری پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لە سەعات ٥ی بەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەکانی شوان و پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک دەستیپێکردووە و پلانی پێشوەختەش لەلایەن پێشمەرگە و سوپاوە بۆ دانراوە.

وتیشی، ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکەیە لە شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش لەو سنورانە و ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن ھێزەکانی میحوەری چواری پێشمەرگە و لیوای ١١ی پێشمەرگە و لیوای ٣١ی سەر بە فیرقەی ٨ی سوپای عێراقەوە ئەنجام دەدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانیک گەیشتە ھەرێمی کوردستان، ئامانج لە سەردانەکەشی بەشداریکردنە لە کۆنفرانس "بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان".

ھاوکات لە سەردانەکەیدا وەزیری ناوخۆی عێراق پرسی رێککەوتنی شەنگال و رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کە بەشێکی پەیوەستە بە حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانەوە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم تاوتوێ دەکات.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئەمڕۆوە ١٥/١٠/٢٠٢٣ تاوەکوو پێنج شەممەی داھاتوو رێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٣ بەردەوام بێت، بۆیە ئاگاداری ھەموو لایەک دەکەینەوە کە پرۆسەکە رۆژانە بەردەوام دەبێت وھەموو فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان لە خزمەتی ھاووڵاتیاندان، تاوەکوو ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی ئارەزوومەندن فۆرمی حاجیان پڕ بکەنەوە بتوانن فۆرمەکە وەربگرن.

باسیان لەوەشکردووە، لێرەوە داواکارین لە ھاووڵاتیان کە ھاوکاری نووسینگەکانی حەج و عومڕە و بنکەکانی ناونووسین بکەن تاوەکوو پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەرێوەبچێت و ھەروەھا ئاگاداری ھاووڵاتیانیش دەکەین کە ئەوانەی بە تەمەن و پەککەوتەن ئەوا کەسوکارییان یاخود کەسێکی نزیکیان دەتوانێت فۆرمەکە وەربگرێت و پێویست بەوە ناکات کەسانی بەساڵاچوو یاخود نەخۆش بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی سەردانی بنکەکانی ناونووسین بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرمی حاجیان.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نۆرس پرێس، ئاماری بۆردومانەکانی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تورکیا لە دە رۆژدا ٢٦٤ شوێنی لە رۆژئاوای کوردستان کردووەتە ئامانج، کە ٢٩ شوێنی ژێرخان و ١٨٥ شوێنی نیشتەجێبوون و ٣٨ بنکەی سەربازیی و نەخۆشخانە و خوێندنگەیەک و چەند شوێنێکی ترن.

راشیگەیاند، ٢٥ شوێن بە فڕۆکەی جەنگی و ٦٤ شوێن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج و بەھۆیانەوە نۆ کەسی مەدەنی و ٣٩ شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە، ١٥ کەسی مەدەنی و ٣٤ شەڕڤانی تر برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکەی کۆمەڵی دادگەری کوردستان...

بەرێز کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

دوای سڵاو و رێزم بۆ خۆت و سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەکەتان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەتانەوە، بە ناوی خۆم و سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوادارم ئەم کۆنگرەیەتان وێستگەیەکی گرنگ بووبێ بۆ چاوبەخۆدا گێڕانەوەتان و نەخشە و بەرنامەی باش دانانتان بۆ داھاوتوو.

ھەروەھا ئومێدم وایە دوای کۆنگرەش دڵسۆزانە و واقیع بینانە کاروباری ئۆرگانەکانتان ڕێک بخەن و ھەوڵبدەن یەکێتیی نیشتمانیی وەخۆگری تێکرای ئەندامانی بێ و لەسەر بناغەی تەبایی و ھاوکاریی لەگەڵ نێوخۆ و دەرەوەیدا، ھەنگاو بنێ و دۆخی زێدە ھەستیار و دژواری ھەرێم وعێراقیش لەبەرچاو بگرێت و لەو ڕووەوەش مام جەلال بەرھەم و کەلەپوورێکی دەوڵەمەندی بۆ بە جێھێشتوون و پێویستە ئێمە و ئێوە و سەرجەم لایەنەکانی دیکەش دڵنیابین، کە بەبێ ئیمان و چاودێری خوا بەسەر خۆمانەوە دیتن وعەقڵی گەورە و دڵی فراوان و ڕەوشتی پەسەند و دڵسۆزی و پەرۆش و خەمخۆریی بۆ خەڵک بەبێ جیاوازیی لە ئاستی بەرپرسیارێتیی بەرانبەر بە خەڵکدا نابین و لەسەر پێگەو پۆست و ناوونیشانەکانمان قەرزداردەبینەوە.

دووبارە سڵاو و رێز و پیرۆزبایی

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی شەودا خۆڵبارین دەستپێدەکات بە تایبەت لە باشور و ناوەڕاستی ھەرێم و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت و بەھۆیەوە مەودای بینین کەم دەبێتەوە. 

ھەروەھا سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان ھەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی کەم ھەیە و پلەکانی گەرماش چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی روو لە دابەزین دەکەن، ھەروەھا خێرایی با مامناوەند و چالاک دەبێت.

بۆ سبەینێش بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە ٣٠ پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە سۆران تۆمار دەکرێت کە ٢٢ پلەی سیلیزی دەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، کۆنگرەی چوارەمەمی پارتی چەپی سەوز-یەسەپە، لەژێر دروشمی "لەپێناو ئازادی" دەستیپێکرد، لە سەرەتای کۆنگرەکەدا ناوی پارتەکە بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-ھەدەپ گۆڕا، ھەروەھا تولای حاتەمئۆغڵو و تونجەر بەکیرھان وەک ھاوسەرۆکی نوێی پارتەکە ھەڵبژێردران.

تولای حاتەمئۆغڵو ھاوسەرۆکی نوێی ھەدەپ، وتارێکی پێشکەشکرد و ھیوای خواست پارتە نوێیەکە سوودی بۆ ھەمووان ھەبێت، وتیشی، چاو بە سیاسیەتیی ھاوپەیمانێتییەکانیان دەخشێننەوە، راشیگەیاند، ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە چارەسەرکردنی دۆزی فەڵەستین و کورد بەدیدێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبووەتەوە و بەرپرسی مەکتەبەکان و ئەرکەکانیانی دیاریکردووە، بەجۆرێک د.خەسرەو گوڵ محەمەد بووە نوێنەری سەرۆکی یەکێتی و رزگار حاجی حەمە وەک لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردن مایەوە، ھەروەھا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی و سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و عیماد ئەحمەدیش وەک لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و ھۆشیاری دیاریکراوە.
وتیشی، قوباد تاڵەبانی وەک سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان دیاریکراون، ھەروەھا بڵێسە جەبار فەرمان وەک لێپرسراوی مەکتەبی شەھیدان و نزار ئامێدی بۆ لێپرسراوی مەکتەبی یەکێتی لە بەغداد و بورھان سەعید سۆفیش وەک لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکان دانراون.
راشیگەیاند، لە کۆبونەوەکەیاندا شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و شوان قادر وەک لێپرسراوانی مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی و د.یوسف گۆران بۆ لێپرسراوی مەکتەبی دیراسات و تەلار لەتیفیش بۆ لێپرسراوی مەکتەبی کاروباری یاسایی دانراون.
سەعدی پیرە وتیشی، شاڵاو شێخ سەڵاحیش وەک لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتی دەستنیشانکراوە. 

 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستا و فەرمانبەران و ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی روسیای فیدرال (٧٠) کورسی خوێندنی وەک سکۆلەرشیپ بۆ تەواوکردنی خوێندنی (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان کردوە، ھەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەکات؛ دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن: (https://education-in-russia.com )

١ . مەرجەکان بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس:

• پێشکەشکار دەبێت ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت.
• دەبێت لە ھیچ دامەزراوەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
• بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %٨٥ کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشی کە پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %٨٠ کەمتر نەبێت، ھەروەھا بۆ ئەو خوازیارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانیستیان لە %٧٥ کەمتر نەبێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com ) بکەن.

٢ . بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر:

•  پێشکەشکار دەبێت ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت.
•  پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی ھەبێت لە پاش بە دەستھێنانی دوایین بروانامە. 
•  دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٦٥ کەمتر نەبێت.
•  داواکار دەبێت لە ھەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە ھەمان بوار بێت).
•  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنھا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
•  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن.

٣ . بۆ خوێندنی باڵا/ دکتۆرا: 

• پێشکەشکار دەبێت ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی ھەبێت لە پاش بە دەستھێنانی دوایین بروانامە. 
• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٪٧٠ کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە ھەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە ھەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنھا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن.

- تێبینیە گشتیەکان:

• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com )، وەزارەتەکەمان ھیچ فایلێکی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بە ھیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم بەسەتەرەی خوارەوە پر بکاتەوە (https://scholarship.digital.gov.krd/#/login).
• ھەر پێشکەشکارێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بروانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدڕاڵی ٢٩ی ئەم مانگە لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە، کە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، سکاڵاکە لەلایەن مەحمود عکیلی، ئەمینداری حیزبی ئومەی عێراقییەوە تۆمارکراوە و تیایدا داوایکردووە دادگاکە بەبڕیارێک حکومەتی عێراق پابەند بکات بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا.

لە سکاڵاکەدا ھاتووە، بەگوێرەی یاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، بۆیە داوا لە دادگاکە دەکات دواخستنی ناردنی مووچە بۆ کوردستان بە نادەستوری دابنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدڕاڵی لەکۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەیدا لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەک بەناوی شاخەوان لوقمان کۆبووەوە و  بڕیاردا بە ھەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە (٤٢)ی ساڵی ٢٠٠٤ ی پەرلەمانی کوردستان کە یاسای (ھەمواری یاسای سزادانی عێراقی)یە. 

بەگوێرەی یاساکەی پەرلەمانی کوردستان ھەرکەسێک ھانی کاری خۆکوژی بدات یان بە ھەر شێوەیەک یارمەتی بدات کەسێک خۆی بکوژێ، یان بووبێ بە ھۆکاری خۆکوشتنەکەی، ئەو کەسە سزای زیندانی بۆ ماوەیەک بەسەردا دەسەپێندرێت کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.

دادگای فیدڕاڵی ئەو یاسایەی پەرلەمانی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە بەھۆکاری ئەوەی پێچەوانەی برگەی دووەمی ماددەی ١٢١ دەستورە، ھاوکات سەرباری ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە، ھەموو ئەو کەسانەشی بەو یاسایە حکومدراون و تاوانبارکراون بە ھۆکاری خۆکوشتنی کەسێک، سزاکەیان لەسەر ھەڵدەگیرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر سکاڵایەک کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوو، بۆ ٥ـی مانگی داھاتوو دواخست، لە سکاڵاکەدا زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوایانکردوە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داھاتوو، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ھەرێم بە سەرۆکایەتی وەفدێک بۆ مووچە و بودجەی ھەرێم دەچێتە بەغداد.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دارایی ھەرێم لە بەغداد لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و وەڵامی پرسیار و تێبینییەکانی لیژنەی دارایی دەداتەوە لەسەر مووچە و بوودجەی ھەرێم.

ھاوکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشبینیدەکرێت کۆتایی ئەم ھەفتەیە ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم و سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بکرێت.

وتیشی، رەنگە ئەم مانگە بە یەک گوژمە ٧٠٠ ملیار دینارەکە بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم، ئەگەر بەو شێوەیەش بێت ئەوا پێدەچێت لەماوەی ١٠ رۆژدا مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی ھەرێم دابەشبکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...402403404405406...956