لەمەودوا بە زمانی کوردی ڕێنوێنی پێشکەشی حاجیان وعومرەکاران دەکرێت
هادی
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
کاروان ستونی، بەرێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی ھەرێم رایگەیاند، دوای داواکاری بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لە کۆنگرە و پێشانگای وڵاتانی ئیسلامی، وەزیری کاروباری حەج و عومرەی سعودیە ڕەزامەندی داوە لەسەر زیادکردنی زمانی کوردی بۆ ڕێنماییەکانی حەج و عومرە، وەک ھەر زمانێکی تری نێودەوڵەتی.
وتیشی، ئەو ھەنگاوە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان و حاجیان و عومرەکاران.



