بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا، نمەباران دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای سپی ناوەڕاست، بۆ 48 سەعاتی داهاتوو ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەور دەبێت و شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆوە نمەباران لە پارێزگای دهۆک و ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوا دەستپێدەکات، لە کاتەکانی ئێوارەدا تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هەروەها بۆ شەو کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت و تەنها بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری شەپۆلەکە لە درەنگانی شەوی هەینی لەسەر ناوچە سنورییەکانی رۆژهەڵات (سلێمانی و هەڵەبجە) زیاتر دەبێت و تا بەیانی شەممە بەردەوام دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی