فەھمی بورھان: لە بەغداد سکاڵا لەسەر پێشێلکارییەکانی گەرەکی نەورۆز تۆمار دەکەین
شنیار
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم سەردانی گەرەکی نەورۆزی پارێزگای کەرکوکی کرد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەرچیان پێبکرێت بۆ دانیشتوانی گەرەکی نەورۆز ئەنجامی دەدەن و لە بەغداد سکاڵای یاسایی لەسەر پێشێلکارییەکانی ئەو گەرەکەتۆمار دەکەن.
دوپاتیشیکردەوە کە دەبێت پرسی دەستوەردانی سوپا لە کەرکوک بنبربکرێت.



