کوردستانکوردستان

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناجێگیریی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، پێشوازییان لە پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد و ھۆکارەکانی ناجێگریی بەھای دینار و ھەوڵەکانیان بۆ جێگیریکردنی خستەڕوو.

راشیگەیاند، کە پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاشکرایکردووە، کارکردنی بانکی ناوەندی بۆ جێگیرکردنی بەھای دینار بە دوو ئاڕاستە بەردەوامە، کە ئاسانکاری بۆ بازرگانان بۆ بەکارھێنانی سەکۆکان و توندکردنەوەی خاڵە سنوورییەکان و نەھێشتنی بەقاچاخبردنی دۆلار، بۆ ئەم مەبەستەش ھەماھەنگییان لەگەل ھەرێم دروستکردووە، ھەروەھا ئاماژەی بە بوونی بەقاچاخبردنی دۆلار کرد بۆ تورکیا.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لەو بڕە پارەیە کرد، کە بۆ گەشتیاران تەرخاندەکرێت و وتی، ئەو برەی تەرخاندەکرێت بۆ گەشتیاران، کە بریتیە لە ۲۰ ملیۆن دۆلاری رۆژانە، نیوەی ئەو بڕە  بۆ گەشتیارە و نیوەکەی تری بۆ بەدۆکۆمێنتی ساختە لەلایەن جامبازەکانی دراوەوە دەبرێت، ئەو کەسانە تووشی سزای یاسایی دەبن.

ئاشکراشیکرد، ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ جێگیرکردنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار و ھەنگاوەکانی بانکی ناوەندی کاریگەریی خۆیان دەبێت، ھەروەھا گفتوگۆیان لەسەر رێوشوێنێکی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بەنرخی رەسمی بەمەبەستی گەشتیاری، نەخۆشی و خوێندن بۆ پارێزگای سلێمانی کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...


بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا (عەبدولکەریم شێخانی)

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی نوسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد مامۆستا (عەبدولکەریم شێخانی)، نیگەران و دڵگران بووم.  

مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی ھاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلال، نوسەر و شاعیر و وەرگێڕ و زمانزان بوو، ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە وێژە و ووشە و ئەدەب و زمانی کوردی کردو رۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لەبەرەوپێشبردنی رەوتی ئەدەبی و رۆشنبیری و کلتوری دا.

بۆ ئەم کۆچە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت ئەدیبان و رۆشنبیرانی ھەرێمی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. 

خوای گەورە لە مامۆستای کۆچکردوو خۆش بێت و جێی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد، مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

مامۆستا عەبدولکەریم قەڵەمێکی دیاری نووسین و وەرگێڕان، زمانزانێکی لێھاتوو و رۆژنامەنووسێکی بەئەزموون بوو. خزمەتێکی بەرچاوی بە رەوتی رۆشنبیری و رۆژنامەگەری لە کوردستان کردووە.

لەخوای گەورە داواکارین مامۆستای پایەبەرزمان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی کەرکوک و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی، سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەندامانی لیژنەی تایبەتی راسپێردراو بە وردبینی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوک کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان و رێوشوێنە سەرەتاییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەکانی وردبینی و پێداویستییە ھونەریی و لۆجستییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

برای بەڕێزم کاک دکتۆر فواد مەعسوم  ‎ 

ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (خاتوو رووناک عەبدولواحید)ی ھاوسەرتان لەدڵەوە خەمباری کردم.

خاتوو رووناک ژنێکی تێکۆشەر و بەئەمەک بووە و ھەمیشە لەخەمی خزمەتی میللەتەکەیدا بووە و کۆچکردنی خەسارەتێکی گەورەیە. 

لە یەزدانی مەزن  داواکارم  خوالێخۆشبوو  بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و  سەبوری بەئێوە و خزمان و دۆستان و ھەموو لایەک ببەخشێت و دوا ناخۆشی و کۆستی بنەمالەکەتان بێت.  ‎

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیناتۆر دەیڤید شوبریج،سەرۆکی پارتی سەوزیی پەرلەمانی ئوستالیا لە وتارێکدا بەبۆنەی ساڵرۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان رایگەیاند، جینۆساید دژ بە ئێزیدییەکان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدراوە، ئەو کارە نامرۆییانەش بە رەسمی لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیا و ئەڵمانیاوە بە جینۆساید ناسێنراوە، کاتی ئەوە ھاتووە پەرلەمانی ئوسترالیاش بەدواداچوون بکات و ئەو تاوانەی دژ بە ئێزدییەکان ئەنجامدراوە بە جینۆساید بناسێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پێوستە ھاوکاری و پاڵپشتی ئابوریش بۆ ئێزیدییەکان دابینبکرێت، بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی رۆژی ھەینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر ڕێگای سەرەکی پێنجوێن و لە ملەی نەڵمە ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج، بەوھۆیەشەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، لە ئێستادا ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرابووە و مەدەنین.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوو لە قوربانییەکان باوک و کچن، بە ناوی زیاد مستەفا و ریام زیاد، کچەکە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ە.

کۆمپانیای ئاسیاسێڵیش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی"حەسەن ئەحمەد"فەرمانبەری ئاسیا سێل بوو لە پارێزگای موسڵ، دوو کەسەکەی تریان باوک و کچێک بوون بەناوی"زیاد مستەفا"و"ریم زیاد"خەڵکی رەشیدیەی موسڵن، بەمەبەستی ھێنانەوەی کچەکانیان لە ولڕتی ئێران دەچوونە سەر سنوور.

 ھەر بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە بەڕێکراوە بەرەو دھۆک لەوێشەوە دەبرێنەوە موسڵ و بەخاکدەسپێردرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جون ھاریس سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم لە کاتی گونجاودا پێدانی شایستە داراییەکانی فڕۆشی نەوت دەستپێدەکاتەوە، تا ئێستاش پێیانوایە راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم کاتییە، ئەگەرچی ھیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی رانەگەیەندراوە.

جون ھاریس وتیشی، بەشێکی بەرھەمھێنانیان لە کێڵگەی شێخان دەستپێکردووەتەوە و تا ئێستا دانوستانەکان لەنێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق و لێپرسراوانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت بەردەوامە. راشیگەیاند، شایستەی دارایی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ تا ئاداری ٢٠٢٣ لەلای حکومەتی ھەرێمە، کە بڕەکەی ١٥١ ملیۆن دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ١٩ی تەمموزەوە تا ٣١ی تەمموز، رۆژانە چوار ھەزار و ٩٠٠ بەرمیلیان فرۆشتووە و لە مانگی ئابیشەوە فرۆشی رۆژانە ١١ ھەزار و ٧٠٠ بەرمیل نەوت بووە، بەپێی رێککەوتنی ھاوبەشیش پارەکەیان پێشەکی وەرگرتووە.

ھەروەھا رەزامەندیدان لەسەر یاسای بودجە پێشکەوتنێکی باش دەبێت بۆ داڕشتنی چوارچێوەیەک بۆ بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم لەبەرامبەر ناردنی بەشە بودجە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەرێز جەنابی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و تێکۆشەرو خەباتکاری گەلی کورد بەرێز د.فوئاد مەعسووم

بەڕێزان/ خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو (رووناک عەبدولواحید) 

ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (رووناک عەبدولواحید)، لە ناخەوە خەمبارو نیگەرانیکردین. 

لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی برای بەرێزمان و تێکۆشەرو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ک) د. فوئاد مەعسووم دەکەین.

خاتوو رووناک لە بنەماڵەیەکی شۆرشگێرو خەباتکاری کوردستان بووە، لە ژیانی خۆی لە سەختی رۆژگارەکانی خەباتدا؛ ھاوبەشی راستەقینەی رێگەی خەبات و تێکۆشانی رەوای شۆرشی نوێی گەلەکەمان بووە.

 شان بەشانی تێکۆشەری کوردایەتی برای بەرێزمان د.فوئاد مەعسووم بەشداری راستەقینەی خەبات و تێکۆشان بووە. لەگشت وێستگەکانی خەباتی شاخ و تاراوگەو دوای رووخانی رژێمی بەعس و تاگەیشتن بەسەردەمی نوێی بونیادنانەوەی عێراقی نوێی فیدراڵ؛ ھاوەڵێکی دڵسۆزی بەرێز د.فوئاد مەعسووم بووە.

 ئەم خانمە تێکۆشەرە لە ژیانی خۆیدا سەلماندی کە ژنی کورد لە ھەربارێکی ژیانی سەختی کوردایەتیدا؛ خاوەن پێگەو رۆڵی راستەقینەیە. 

بۆ ئەم کۆچە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان؛ لەتەواوی خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، و ھاوبەشی خەم پەژارەتانین و لەخودای گەورە داوادەکەین کە کۆچکردوو خاتوو رووناک بە بەھەشتی بەرینی خۆی بسپێرێت.

انا للە و انا الیە راجعون 

باڵیۆز د.محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

ھەڤاڵ دکتۆر فوئاد مەعسوم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق.

 ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (رووناک عەبدولواحیدی ) ھاوسەری بەڕێزتان و خانمی یەکەمی پێشووتری عیراق دڵگرانی کردین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

بۆ ئەم خەمەتان لەیەزدانی مەزن داواکارین  سەبوری بە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە  تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت و کۆچکردو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات 

انا للە وانا الیە راجعون 

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت رەسول عەلی... 

برای بەڕێزو خۆشەویستم کاک دکتۆر فوئاد مەعسوم- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق.

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (رووناک عەبدولواحید)ی ھاوسەری جەنابتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەرو کۆڵنەدەرەکەتان دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خۆی و خانەوادە و کەسوکاری بەرێزیان ببەخشێت.

لای خۆیەوە د. فوئاد مەعسوم، سوپاس و پێزانیی خۆی و خانەوادە بەرێزەکەیانی بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندی و ھاوبەشی لە خەمیاندا،دەربڕی.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی هاوخەمییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی...

‎بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدی فەرماندە خالید گەرمیانی

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵا زەنگەنە، کەسایەتیی دیاری گەرمیان و خاڵی شەھید خالید گەرمیانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی تێکۆشەر و خزمانی زەنگەنە دەکەین کە نموونی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستاندا.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل"ھەپەگە"رایگەیاند، لە چالاکییەکدا لە چیای جودی لە باکوری کوردستان ٣١ سەربازی تورکیا کوژران، ٧ سەربازیش برینداربوون.

راشیگەیاندوە، سوپای تورکیا ھەوڵی زۆریداوە بە ھانای سەربازەکانەوە بچێت، بەڵام بەھۆی رووبەڕووبونەوەی گەریلاکانەوە نەیانتوانیوە ھێز رەوانەی ناوچەکە بکەن و بەھانای سەربازەکانیانەوە بڕۆن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواکانی موڵکداریی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دەستەی داواکانی موڵکداری، جارێکی دیکە بڕی دوو ملیار دینار بەسەر ئەو کەسانە دابەشدەکات، کە زیانلێکەوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون.

وتیشی، ئەو بڕە پارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە داواکارییان پێشکەشی دەستەکەیان کردووە، لە لێژنەی دادوەری پلەی کۆتایی وەرگرتووە، لە پڕۆسەی ئەمجارەدا ٦٠٦ کەس سودمەند دەبن.

جەختی لەوەشکردەوە، پێشتریش خەرجکردنی بڕە پارە بۆ زیانلێکەوتوان ھەبووە، پڕۆسەکەش بەردەوامیش دەبێت.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ کەمال بەرێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردساتی راگەیاند، ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە بەردەوامی دەبێت، بەھۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی ساڵانەوە، بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ و ھەفتەی داھاتووش پلەکانی گەرما ھەر بە بەرزی دەمێننەوە و ھەفتەی داھاتوو ھەفتەیەکی گەرم بەرێدەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان تۆمارکراون، کە لە خانەقین ٥١ پلە و لە کەلار و مەیدان ٤٩ پلە و پارێزگای کەرکوکیش ٤٩ پلە تۆمارکراون، لە رۆژانی داھاتووش ھەر بەبەرزی دەمێننەوە.

ئاشکراشیکرد، حەڵەتێکی سروشتی و ئاساییە لەم مانگەدا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە، چونکە مانگی ئاب یەکێکە لە مانگە گەرمەکانی نیوە گۆی باکور.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...403404405406407...925