ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر تۆمەتبار بەھۆی خراپ بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دزینی ئەکاونتی ھاووڵاتییان و دروستکردنی ئەکاونتی ساختە بۆ بەکارھێنیان دژ بە ھاووڵاتیان.
وتیشی، لەئێستادا دوو تۆمەتباری دیکە بەھەمان تاوان لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوان دەستگیرکراون و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ئەحمەد رەمەزان راشیگەیاند، سزای ئەو تۆمەتبارانە زیندانیکردنە لە شەش مانگ تا پێنج ساڵ، یاخود سزای داراییە کە لە ملێۆنێک تا پێنج ملیۆن دیناری عێراقییە.
لەو دیدارەدا بڕیارەدرا رۆژی ٢٠٢٤/٤/٢٨ سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت لەسەر پاشماوەکانی نەوت و گاز و کاریگەری لەسەر ژینگە، لە شاری کۆیە ببەسرێت و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە شێوەیەکی کارا بەشدار و ئامادەکار دەبێت.
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی وت: 'ئەم کۆنفڕانسە لەبارەی ریسایکلکردن و کەمکردنەوەی پاشماوەکان و تەکنەلۆژیای گەڕاندنەوەی پاشماوە و چارەسەرکردنیان و پاشماوەی چالاکییەکانی بیرھەڵکەندن و بەرھەمێنانی غاز و پاڵاوتنی نەوت دەبێت".
سەرۆکی زانکۆی کۆیەش وتی: 'سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکەین ھاوکار و ھاوبەشمانن لە چالاکییەکاندا و رۆڵی بەرچاو دەگێڕن" و وتیشی: " سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت چەندین ئامانج لە خۆدەگرێت بۆ باشترکردنی پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی پاشماوەکان".
لایەنە بەشدار و ئامادەکارەکانی بەستنی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، زانکۆی کۆیە، زانکۆی بەسرە، زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تەکنەلۆجیا- رۆڵا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە باڵیۆز د. محەمەد سابیر بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵی سەرۆک مام جەلال کرد لە دانانی بەردی بناغە و دروستکردنی زانکۆی کۆیە کە ئەمڕۆ ھاوکات بوو لەگەڵ یادی دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە (٢٠) ساڵ لەمەوبەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە ئومێدی ئەوەین کۆنگرەی یەکێتی ببێتە مایەی برەودان بە دەرفەتی کاری ھاوبەش و پێکەوەیی.
ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند، بە ئومێدین کۆنگرەی یەکێتی ببێتە مایەی چارەسەرکردنی کێشەکان.
لە کۆتایی مانگی رابردوودا، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆنگرەی پێنجەمی بەست و سەرۆکی حزبەکە و ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵبژارد، دواتریش ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.
یونس قادر بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، رێژەیەکی زۆری بەنزین لە خەزانەکاندا ھەیە، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لە قۆناغی کۆتایدایە، لە ھەوڵی کەمکردنەوەی زیانەکاندان.
ھاوکات رەجەب زوبێر قائیمقامی سۆرانیش رایگەیاند، تائێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئاگرەکە و زیانەکانی پێکدەھێنن.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ١١ی تشرینی یەکەم ٢٠٠ رۆژە کە دەکاتە شەش مانگ و ٢٠ رۆژ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا راگیراوە و زیانی حەوت ملیار دۆلاری بە ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراق و کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان گەیاندووە کە زیانەکە رۆژانە ٢٣ ملیۆن دۆلارە.
مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستانیش رایگەیاند، زیانە داراییەکان رۆژانە زیاتر دەبن، بۆیە داوای چارەسەرێکی خێرا دەکەن بۆ کێشەکان و لێکتێگەیشتنێکیش لەنێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەبێت بۆ پێدانی پارەی کۆمپانیاکان لە داھاتوودا، وەک ئەندامانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستانیش ئامادەن لەگەڵ ھەموو لایەنەکان ھاوکاربن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کەمافەکانیان بە بەپێی گرێبەستەکانیان بپارێزێت و پەرە بە وەبەرھێنان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بدەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تەرمی خنکاوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق کراوە.
وەک باس دەکرێت، ئەو ھاوڵاتیە فەرمانبەری پرۆژەی ئاوی تەقتەقە و لەکاتی کارکردن کەوتۆتە نێو زێی بچوکەوە و بەھۆی نەزانینی مەلەکردنەوە خنکاوە.
ئەو ھاوڵاتیەی خنکاوە ناوی مەحمود قادرە و خەڵکی ناحیەی سێگردکانە.
دەقی پرسەنامەکە:
ئەندامانی خانەوادەی تێکۆشەری دێرین و ئەفسەری دڵسۆز و بەئەمەکی گەلەکەمان کاک لیوا خۆشەوی:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی گیان لەدەستدانی کاک لیوا خۆشەوی مان بیست لە ناخەوە ھەژاندمانی، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
کاک لیوا خۆشەوی ئەفسەرێکی تێکۆشەر و دێرین بوو، دڵسۆز و بەوەفا بوو بۆ گەلەکەی و یەکێتی و ھاوڕێکانی و ئەندامانی خێزانەکەی، بەشی زۆری ژیانی لە خەبات وتێکۆشاندا بردەسەر و جێی ڕێز و تەقدیری ھەموو لایەک بوو.
ئێمە لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی زۆر دڵگرانین کە بەو کارەساتە دڵ تەزێنە ژیانی لە دەستدا .
ئەوەی شایەنی وتنەکە کاک خۆشەوی رۆڵێکی گەورەی بینی لە ئامادەکردن وپێشوازیی میوانەکانی شەشەم ساڵیادی سەرۆک تاڵەبانیدا لە بەغدا، نەجەف و دڵسۆزی راستەقینەی مام جەلال و یەکێتی بوو.
ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو تێکۆشەرە و ھاوبەشی خەمی جگەرگۆشە و ئەندامانی خانەوادەکەین و خوا سەبوری ھەموو لایەکمان بدات وجێگەی لیوا خۆشەوی بەھەشتی بەرین بێت و دواناخۆشی خانەوادەکەیان بێت.
إنا للە وإنا الیە راجعون
باڵیۆز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
دەقی پرسەنامەکە:
براو ھەڤاڵی بەڕێز کاک بەرزان ئەحمەد کوردە
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو سەبیحە حەمە عەلی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (سەبیحە حەمە عەلی رۆستەم چەرمەگا) دایکی ھەڤاڵ بەرزان ئەحمەد کوردە نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێز کاک بەرزان ئەحمەد کوردە
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە حەمە عەلی چەرمەگا) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
نەخۆشخانەی گشتی شەھیدانی پێنجوێن رایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات چواری پاشنیوەڕۆ ھاووڵاتییەک ھێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کە برینێک لە بەشی سەرەوەی قاچیدا ھەبوو، پاش ئەوەی لەلایەن پزیشک و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنەوە کاری پێویستی بۆ کرا بەڵام دواتر گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھاووڵاتییەکە ژنێکی تەمەن حەفتا ساڵە و دانیشتووی ناحیەی خورماڵە، لە گوندی مەسۆی قەزای پێنجوێن تووشی رووداوێک بووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.
جنین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی بەغداد ڕازی بوو ھاوکاری دارایی ھەرێمی کوردستان بکات لە شێوەی قەرز بۆ سێ مانگ، ئەوەش وا دەکات حکومەتی ھەرێم بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات.
وتیشی، کاری زۆریان لە پێشە بۆ ئەوەی چیتر فەرمانبەرانی حکومی مووچەکانیان دوانەکەوێت، دەبێت مووچەی فەرمانبەران بە دوور بێت لە ناکۆکی سیاسی.
ھەروەھا سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش وتی، ھیوادارین وادەی ئەو ھەڵبژاردنە نەبێتە قوربانی ململانێی سیاسی ناوخۆیی و سیستەمی دیموکراسی لە ناوچەکەدا بچەسپێت.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو لالە مجید فتح اللـە بەگی دەلۆ
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (لالە مجید فتح اللە بەگی دەلۆ)م بیست و نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و ناسراوی خانەقین و گەرمیان، سەرۆک عەشیرەتی دەلۆ و کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی کوردایەتی بوو.
بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا بۆردوومانێکی بۆ سەر ناوەندی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەی کوجەران لە ناحیەی دیریک لە قامیشلۆ ئەنجامداوە.
ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆردوومانەکە درەنگانی شەو بووە و بەھۆیەوە ژمارەیەک لە ھێزەکانیان گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون، بڕیاریشە زانیاری زیاتر لەسەر بۆردوومانەکە بڵاوبکەنەوە.