لە شێخان ئاگر لە کەمپی مام رەشانی کوردانی ئێزدی کەوتەوە
کوردسات نیوز
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای شێخانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئاگر لە کەمپی مام ڕەشانی کوردانی ئێزدی کەوتەوە و بەھۆیەوە شەش کەرەڤان سووتان، بەڵام ڕووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە شۆڕتی کارەبا بووە و ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆوە کۆنترۆڵ کراوە.



