پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینایان لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک بۆردومان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا فڕۆکە بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا چەندین بنکەی سەربازی لە زنجیرە چیای مەتینا جێگیر کردووە و بەھۆیەوە خەڵکی ناوچەکە ناتوانن لە سنووری ماڵەکانیان دوور بکەونەوە.

ھەروەھا بەھۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای تورکیاوە، لە کۆی ٣١٥ گوندی سنوری قەزای ئامێدی زیاتر لە ٢٠٠ گوندیان چۆڵکراون، ھاوکات زیاتر لە ٥٠ ھاووڵاتی دانیشتووی سنوورەکەش شەھید و برینداربوون.