بەفربارین رێگای 284 گوندی لە باكووری كوردستان داخستووە
١٥ی شوباتی ٢٠٢٥
بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە رێگاكانی دەیان گوندی جۆلەمێرگ، موش و بەدلیس لە باكووری كوردستان داخران.
بەفربارین رێگای نێوان 284 گوندی ئەو سێ پارێزگایەی داخستووە و تیمەكانی كردنەوەی رێگەوبانیش رایانگەیاندووە، توانیویانە هاتوچۆی 282 گوند بكەنەوە.
بارینی بەفر و هاتنی سەرما لە چەند رۆژی رابردوودا هاتوچۆی لە رێگای گوندەكان و ناوشارەكانی جۆلەمێرگ و موش و بەدلیس پەكخستووە و سەرەڕای ماڵینی بەفریش، بەڵام رێگای زۆربەی گوندەكانی ئەو سێ پارێزگای باكووری كوردستان نەكراونەتەوە.
بەفربارین لە هەندێك ناوچەی باكووری كوردستان گەیشتوەتە زیاتر لە یەك مەتر و لە ناو شارەكانیش لە 40 سانتیم نزیك بوەتەوە.



