وەفدی ئیمراڵی گەیشتە هەرێمی كوردستان و سبەینێ‌ كۆبونەوەكانیان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.


پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان 'دەم پارتی' رایگەیاندووە، وەفدی ئیمراڵی كە پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر ئەندامانی وەفدی ئیمراڵی و كەسیكن بایندر هاوسەرۆكی گشتی دەبەپە و ئەندامانی فەرمانگەی یاسایی و وتەبێژی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی دەم پارتی، لە رێگەی دەروازەی زاخۆ گەیشتە هەرێمی كوردستان و سبەینێ‌ كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ لێپرسراوانی هەرێم دەستپێدەكات.


سالار سەرحەد لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتیش بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، وەفدەكەی دەم پارتی لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و لێپرسراوانی یەكێتی كۆدەبێتەوە.


لە سەردانەكەدا ئەنجامی چاوپێكەوتنەكانی رابردوویان لەگەڵ ئۆجەلان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت و بۆچوون و پێشنیارەكان وەردەگیرێن، دواتر بڕیارە ئەنجامی ئەو كۆبوونەوانەش بگەیەنرێتەوە ئیمراڵی.