دێرین لەتیف: لەگەڵ کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێم باسمان لە پەیوەندی کلتوری و پەرەپێدانی چالاکی فەرهەنگی کرد
هەساو ئەمیر
١٨ی نیسانی ٢٠٢٥
دێرین لەتیف رەشید بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کوردسات رایگەیاند، لەگەڵ کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێم کۆبوونەوە و باسیان لە پەیوەندی کلتوری و پەرەپێدانی چالاکی فەرهەنگی کرد.
ماکسیم روبین کونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد و لەگەڵ دێرین لەتیف رەشید بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کوردسات کۆبوونەوە.
لەوبارەیەوە دێرین لەتیف رایگەیاندووە، باسیان لە گرنگی پەیوەندییە کلتورییەکان و پەرەپێدانی چالاکییە فەرهەنگییەکانی نێوان روسیا و هەرێمی کوردستان بە گشتیی و بە دیاریکراوی لە شاری سلێمانی کردووە.
ئەوەشی خستووەتە روو، "لە گفتوگۆی نێوانماندا ئاماژەم بە ئەرشیفی کەناڵی کوردسات کرد وەک هەگبەیەکی فەرهەنگی دەوڵەمەند لە بەرەوپێشبردنی بواری فیلم و هونەردا و کلتوردا، هەروەها جەختم لە فراوانکردن و بەرەوپێش بردنی زیاتری چالاکییە هونەری و کلتورییەکان کرد لە شاری سلێمانی".