کوردستانکوردستان

ئەمرۆ چوار شەمە ٢٥ی ١٢ وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا بەهاوریەتی وەفدێکی باڵای مەڵبەند بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی لەدایكبونی حەزرەتی مەسیح سەردانی خوشك و برایانی مەسیحی لە سنوری پارێزگای نەینەوا ژمارەیەك کەنیسەیان بەسەرکردەوە لە قەزای حەمدانیە و بەرتلە و بەعشيقە وبەعزانی .

لەمیانەی بەشداریان لە جەژنەکەدا ژمارەیەك کەسایەتی و ریش سپی و گەورەی پیاوانی کریستیانەکانیان بەسەرکردەوە ، لەبەسەرکردنەوەکەشدا وەفدی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتیان گەیاندە خوشك و برا مەسیحیەکان و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشی دابن .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥-١٢-٢٠٢٤ سەردانی کڵێسای مار یوسفی لە شاری سلێمانی کرد بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە پیرۆزبایی لێکردن و لەوێ لەلایەن قەشەی کڵێسای مار یوسف، قەشە ئەیمەن هورمز پێشوازی لێکرا .

لە میانەی سەردانەکەدا خانمی یەکەم پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مەسیحییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان کرد و هیوای خواست کە هەموان لە ئارامی و ئاسایشدا بژین.

خانمی یەکەم پێکەوەژیان و پەیوەندیی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عیراق و موسڵمانان و مەسیحییەکانی بەرز نرخاند و بە بایەخەوە باسی لە یەکڕیزی و یەکگرتوویی هەموان کرد لە تێپەڕاندنی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە عیراق رووبەڕووی بووەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح موسلیم رایگەیاند، كورد بەشێكە لە چارەسەر لە سوریای نوێ، بەڵام بەرپەرچی سەرجەم ئەو هێرشانە دەدەنەوە كە دەكرێتە سەر رۆژئاوای كوردستان و بەرگریی لە دەستكەوتەكانیان دەكەن.

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە رایگەیاند، لەگەڵ كۆتاییهێنان بە رژێمی بەعس لە دیمەشق، هاوسەنگیی نوێ لە سوریا هاتووەتەوە ئاراوە و كوردیش بەشێكە لە چارەسەریی بۆ داهاتووی وڵاتەكە، چونكە مەبەستیان نییە سوریا دابەشبكرێت.

راشیگەیاند، توركیا دەیەوێت بە هەموو شێوەیەك لەڕێی پەیوەندییەكانی لەگەڵ تەحریر شام لە دیمەشق، بە تەواوەتی سوریا كۆنتڕۆڵ بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا هیچ پێكدادانێكی راستەوخۆ لەنێوان شەڕڤانان و دەستەی تەحریر شام رووینەداوە، بەڵام چەكدارانی سوری بە بەردەوامی هێرشدەكەنە سەر رۆژئاوای كوردستان و دیمەشقیش هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.

ساڵح موسلیم وتیشی، رەتیناكەنەوە سەرجەم هێزە چەكدارەكان لە چوارچێوەی هێزێكی هاوبەش لە سوریا كۆبكرێنەوە و ئەگەر جۆلانی رێگریی لەوەبكات كە توركیا هێرشەكانی دژی كورد رابگرێت، ئەوا كورد دانوستانی لەگەڵ دەكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ٢٥ / ١٢ / ٢٠٢٤ لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، مەکتەبی سکرتاییەتی سەرۆک مام جەلال، بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەربێت) سەردانی کەنیسەی ماریوسفیان لە سلێمانی کرد .

‎لەوسەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت وێڕای پیرۆزبایی هیوایان خواست ئەم جەژنە بەخۆشی و لەکەشێکی کامەرانیدا بەڕێبکەن و ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا ، هاوکات بەگرنگیشەوە ئاماژەیان بە رۆڵی خوشک و برایانی مەسیحی لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە هەرێم کرد و تەئکیدیانکردەوە کە لەسەر هەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال پارێزەرەی ماف و تایبەتمەندی ئاینی مەسیحییەکان دەبن و وەک پێکهاتەیەکی گرنگی گەلەکەشمان رۆڵ و پێگەیان لەجوانترکردنی وێنای هەرێمەکەمان دیاروبەرچاوەو مایەی شانازیمانن .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای تاوەکو ٢٩ی ئەم مانگە بڵاوکردووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان، بەفر و باران دەبارێت.

کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بەمجۆرە خستووەتە روو:

ئەمڕۆ چوارشەممە:

کەشێکی ساردی زستانی دەبێت، پلەکانی گەرما لە رۆژدا جێگیر دەبن، بەڵام شەوان سارد دەبێت و لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.

سبەی پێنجشەممە:

ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی هەور دەبێت و لە ناوچە بەرزەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق باران دەبارێت و پلەکانی گەرما لە هەرێم جێگیر دەبن.

هەینی:

ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە هەرێم باران دەبارێت. پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

شەممە:

ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەرێم و چەند ناوچەیەکی باکوور و ناوەڕاستی عێراق باران دەبارێت، هەروەها لە چەند شوێنێکی جیاوازی هەرێم بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

یەکشەممە:

کەشوهەوا گۆرانکاری بەسەردا دێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی شەممە دەبن.

لەلایەکی دیکەوە کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دهۆک نیمچەهەور دەبێت، سبەینێش بەشێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ١٧  پلەى سیلیزى

سلێمانی: ١٥ پلەى سیلیزى

دهۆک: ١٦ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ١٩ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ١٤ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٢٠ پلەى سیلیزى

سۆران: ١١ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ١٧ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٩ پلەى سیلیزى

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەی نۆ مانگە چارەنووسی پەنابەرێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كەمپێكی كاتی دیپۆرتكردنەوەی توركیا نادیارە و ئەگەری رادەستكردنەوەی بە ئێران هەیە، هاوسەرەكەشی دەڵێت، لە دۆخێكی دەروونی نالەبەردایە.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ماوەی نۆ مانگە پەنابەرێكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی" ئەژین حوسێنی" لە توركیا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە لە كەمپی "پەهلەوان كۆی" شاری ئەدیرنە دەستبەسەركراوە و چارەنووسی نادیارە، بەجۆرێك نازانرێت رادەستی ئێران دەكرێتەوە یاخود ئازاد دەكرێت.

رەشاد محەمەدی هاوسەری ئەو پەنابەرە كوردە دەڵێت، بەهۆی بەردەوامی فشارەكانی سەر هاوسەرەكەی و نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیان لەو كەمپەی هاوسەرەكەی تێدا دەستبەسەرە، ناوبراو لەئێستادا نەخۆشكەوتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

دەشڵێت، تاكو ئێستا دادگای تایبەتمەندی توركیا بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسییەی ئەژین حوسێنی نەداوە و لەماوەی دەستبەسەریشدا، رێگەی پێنەدراوە چاوی بە هاوسەرەكەی بكەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی دێرینی ئەم خاك و نیشتمانەن، بە درێژایی مێژوو لەگەڵ موسڵمانان و ئاینەكانی تر بە ئاشتی و ئارامی ژیاون

دەقی پەیام 

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لەخوشك ‌و برا مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكەین ، ئەم یادە پیرۆزە بە خۆشی و شادی بەسەربەرن 

مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی دێرینی ئەم خاك و نیشتمانەن، بە درێژایی میژوو لەگەڵ موسڵمانان و ئاینەكانی تر بەئاشتی و ئارامی ژیاون، هەر لەم سۆنگەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە تەئكید لە قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و پاراستنی ماف و دەستەبەركردنی ئازادی و ئارامی بۆ مەسیحیەكان و تەواوی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق".

دەقی پەیامەکە..

جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە هەموو مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوای رۆژانێکی جەژنی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق، ئەزمونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیری ناوچەکە پێمان دەڵێت ئاسایش و سەقامگیری و چارەنووسی هەموومان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و دابینکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌موو هاووڵاتییانی مه‌سیحیمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ پارێزه‌ری مافه‌كانیان ده‌بین".

دەقی پەیامەکە...

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یاد و جه‌ژنه‌كانی كریسمس و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوی خوای لێ بێت)، به‌ گه‌رمی و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ هاووڵاتییانی ئازیزی مه‌سیحیمان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و له‌ ته‌واوی جیهانی مه‌سیحی ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنی ئارامی و ئاسووده‌یی بێت، هه‌مووان پشوویه‌كی خۆش به‌سه‌ر به‌رن و بۆ هه‌موو لایه‌ك ساڵێكی پڕ له‌ كامه‌رانی و سه‌ركه‌وتن بێت.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌موو هاووڵاتییانی مه‌سیحیمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ پارێزه‌ری مافه‌كانیان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و قووڵکردنه‌وه‌ی كولتووری فره‌ڕه‌نگیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی، پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا. كوردستان بێ جیاوازی به‌ نیشتمان و لانه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه‌.

جه‌ژن له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشی.


نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/12/24

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) لە خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزدەکات و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان مێژوویەکی درەوشاوەی لە پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردندا هەیە، دڵخۆشین ساڵانە لەگەڵ خوشک و برایانمان لە پێکهاتەی مەسیحی و سەرجەم پێکهاتەکانیتردا یادی بۆنە و جەژنەکانمان دەکەینەوە و برایەتیی نێوانمان قووڵتر دەکەینەوە".

دەقی پەیامەکە

جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) لە خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی وە ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بهێنێت.

هەرێمی کوردستان مێژوویەکی درەوشاوەی لە پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردندا هەیە، دڵخۆشین ساڵانە لەگەڵ خوشک و برایانمان لە پێکهاتەی مەسیحی و سەرجەم پێکهاتەکانیتردا یادی بۆنە و جەژنەکانمان دەکەینەوە و برایەتیی نێوانمان قووڵتر دەکەینەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندیی خۆی بە رێزگرتن و بەرگریکردن لە ئازادی و جیاوازییەکان دووپاتدەکاتەوە و پارێزگاریکردن لە فرەڕەنگیی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت. ئەوەی لە رابردوودا کارمان بۆ پاراستنی ماف و بەدیهێنانی خواستی سەرجەم پێکهاتەکان کردووە، لە داهاتووشدا بەردەوامیی پێدەدەین و دڵنیایی دەدەین هەرێمی کوردستان وەکچۆن لانکەی ئاشتی و پێکەوەژیان بووە، هەروا دەمێنێتەوە.

جەژنتان پیرۆزبێت و شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبوونەوە.

لەدیدارەکەدا دۆخی گشتیی عیراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە جەختیلێکرایەوە.

لەبارەی پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردوومان لە بەغدا درێژکراوەی هەوڵە بەردەوامەکانمانە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی. بێگومان هاوکاری و پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی عیراق و ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری بەرزدەنرخێنین بۆ هەوڵەکانیان تاوەکو پابەند بە دەستوور و یاسا، مافی خەڵکی کوردستان پارێزراوبێت و تێکەڵی ململانێ حزبی و سیاسییەکان نەکرێت. هەروەها هەوڵەکانی بەڕێزتان وەک سەرۆککۆمار کە بەردەوام هاوکارمانبوون و لە خەمی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستاندا بوون.

لەبەرامبەردا د. لەتیف رەشید پشتیوانیی تەواوی بۆ هەموو ئەو هەوڵە نیشتمانی و بونیادنەرانە دووپاتکردەوە کە ئامانجەکەی پاراستنی سەقامگیری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دوورخستنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەیە لە وڵات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەكێتی هاوردە و ناردنكاران لە ساڵی ٢٠٢٤، بۆ كردنەوەی كارگە ١٨٣ مۆڵەتی داوە بە خاوەنكاران

مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماری كارەكانی ساڵی ٢٠٢٤ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی پلانی ئابوری، توانراوە چوار هەزار و ٦٤٥ مۆڵەت بۆ دامەزراندنی كارگە بدەن بە خاوەنكاران.

وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢٤، توانراوە ١٨٣ مۆڵەت بۆ كردنەوەی كارگە بدەن، هەرووەها دوو هەزار و ١٦٥ هەلیكاریان رەخساندوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، هەوڵەکانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرز دەنرخێنن تایبەت بەو پرسە.

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "تاوانەکانی سەدەی حکومەتی دەسەڵاتی فاشیستی بەعسی رووخاو و ستەمکاری و دڕەندەیەتی بەرانبەر بە خەڵکی سڤیلی کوردستان برینێکی ساڕێژ نەبووە، هێشتا ئاسەواری لە ناو هەموو خێزانێکی کورد ماوە و رۆژانە دەکولێتەوە و ئازەرەکانی نەوە بە دوای نەوە دەگوازێتەوە".

ئەوەش هاتووە، "‏ناوبەناو گۆڕێکی دیکە دەدۆزرێتەوە سوێدەکرێت بە جەرکی خێزان، بنەماڵەیەکی تر، ئەوەش لە ژێر ناوی ئەنفال و شاڵاوەکانی ئەنفالدا بە هەزاران ژن، منداڵ، پیر و لاو لە زێدی خۆیان لە کوردستان راگوێزران بەرەو بیابانەکانی باشوری عیراق لەوێ بێ گوێدانە هیچ بەهایەکی مرۆڤایەتی، بە دڕندانەترین شێوە بەزیندووی و بە بەرچاوی یەکدیەوە زیندەبەچاڵ کران".

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نووسیویشییەتی، "‏رۆژی یەکشەممە ٢٢ی ئەم مانگە، گۆڕێکی دیکە لە بیابانەکانی سەماوە هەڵدرایەوە. دیمەنەکانی ناو گۆڕەکان ناخ هەژێنن، قوربانییەکان هەموو کوردن و لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا زیندەبەچاڵ کراون، کە هیچ مرۆڤێک لەئاست ئەم تاوانە قێزەونە ناتوانێت بێدەنگ بێت ناخی مرۆڤەکان ڕادەچڵەکێنێت، بەداخەوە پرسەی خستەوە ناو هەموو ماڵێکی خاوەن ویژدان خەندە و خۆشییەکانی رەواندەوە".

دامەزراوەکە هاوخەمی بۆ سەرجەم کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالی کوردستان دەرببڕێت دەشڵێت، "قەبارەی گەورەیی ئەم تاوانە هەرگیز لەیاد ناکەین، دۆزینەوەی ئەم گۆڕەش بۆ هەمووان ئازار و مەینەتییە".

لە پەیامەکەدا دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال سوپاسی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراقیش دەکات کە هەڵوێستی خۆی بە زمانی کوردی لەسەر هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە دەربڕی و داواشی لێدەکات، "قەربووی کەسوکاری ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە بگرێتە ئەستۆ، ئەرکی یاسایی و مرۆڤی خۆی جێبەجێ بکات".

ئەوەش خراوەتە روو، ‏پێویستە تاوانی ئەنفال لەسەر ئاستی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر بناسرێت، پێویستە حکومەتی عیراقی قەرەبووی کەسوکاری قوربانییەکان بکاتەوە هەرچی پێویستە بۆ گەڕان بەدوای گۆڕە ونبووەکانی دیکەش کاری پێویست ئەنجام بدات.

رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەماوە راگەیەنرا، کە چەندین ژن و منداڵ و تەنانەت ژنی دووگیانی تێدایە.

تاوانی ئەنفال:

حکومەتی بەعس بە چەندین شێواز هەوڵی تەعریبکردنی ناوچە کوردییەکانی داوە و لە سەرەتاشدا لە گوندەکانی کەرکوک و دەوروبەری دەستیپێکرد لە ساڵی ١٩٦٣، جگە لە راگواستن و بێسەروشوێنکردنی کوردانی فەیلی لە ساڵانی ٧٠ و ٨٠کاندا. دواتر ئەنفالکردنی هەشت هەزار کەس 'ئەنفالی بارزانییەکان' لە ساڵی ١٩٨٣ و بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە چەندین ناوچە، کە دیارترینیان هەڵەبجە بوو.

ئەوە جگە لەوەی نزیکەی پێنج هەزار گوند لەنێوان ساڵآنی ٧٠ بۆ کۆتایی ٨٠کاندا خاپورکراون.

ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەی لە سەماوە دۆزراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨، کە لە ساڵی ١٩٨٨ و بە دواوە، حکومەتی بەعس لەژێر ناوی سورەتی "الأنفال"دا بە شەش قۆناغ تاوانی ئەنفالی دژ بە کورد ئەنجامدا، لەو پڕۆسەیەدا حکومەتی بەعس بە سەرکردایەتی عەلی حەسەن مەجید، ١٨٢ هەزار هاووڵاتی مەدەنیان زیندەبەچاڵ کرد.

لەبارەی بەکارهێنانی ناوی ئەو سورەتەی قورئان، ماڵپەڕی رەسمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا نووسیویەتی، "ناوی ئەو سوورەتە بۆ ئەو پرۆسەیە لەلایەن حزبی بەعسەوە بە هەڵە بەکارهاتووە".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای ئیداری عیراق سكاڵاكەی پارتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی پارێزگای كەركوك رەتكردەوە

ئەمڕۆ دادگای ئیداری كەركوك لەسەر سكاڵاكانی پارتی و بەشێكی بەرەی توركمانی و راكان جبوری، كە لەسەر پێكهێنانی ئیدارەی كەركوك تۆماریان كردبوو، كۆبوەوە.

دادگای ئیداری بەغداد سكاڵاكەی پارتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی پارێزگای كەركوك رەتكردە، هەروەها دوو سكاڵاكەی تری دواخست بۆ ٢٢ی مانگی داهاتوو.

لەلایەكی ترەوە، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عیراق سەبارەت بە سكاڵای جوتیارانی سەرگەڕان لەسەر دەستبەسەراگرتنی زەوییەكانیان كۆدەبێتەوە، كە بە پێی بڕیارێكی رژێمی پێشووی بەعس لە سنوری سەرگەڕان ٤٤ هەزار دۆنم و لە سنوری داقوق ٣٨ هەزار دۆنمی زەوی جوتیارانی كورد و توركمان دەستی بەسەردا گیراوە.

866.png


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی هەواڵی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان شەوی رابردوو توركیا و گروپە چەكدارەكان، گوندی قاز عەلی لە رۆژئاوای گرێ سپی و گوندەكانی دەوروبەری تەل تەمریان بۆردومانكردووە.

هاوكات هێزەكانی هەسەدە لە مەنبج، لە دوو قۆڵەوە هێرشیان بۆ ئازادكردنەوەی سەرێكانی و گرێ سپی دەستپێكردووە،هێرشەكانیش لەقۆڵی باشوری ڕۆژهەڵاتی سەرێكانی لەناوچەی تەلتەمرەوە دەستیپێكردووە، هەروەها لە باشوری ڕۆژئاوای سەرێكانیش هێزەكانی هەسەدە دەستیان بەهێرشەكانیان كردوەو بەرەو گرێ سپی رۆیشتوون.

پێشڕەوییەكانی هەسەدە لە كتێكدایە ماوەی پێج ساڵە سەرێكانی ‌و گرێ سپی لەلایەن توركیا و گروپە چەكدارەكانەوە دەستی بەسەرداگیراوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوەیەكی لەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند؛ دەنگۆكانی تۆماركردن و كۆدكردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە دوورە لە راستییەوە؛ داوا لە هاوڵاتییان دەكەین ئەو ئۆتۆمبێلانە نەكڕن كە مەرجەكانی سەلامەتییان تیادا نییە.

راشیگەیاند؛ تۆماركردن و كۆدكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان پێچەوانەی یاسا و رێنمایی بەركارەكانە.

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان...

لە هەندێ کەناڵی میدیایی و پلاتفۆرمەکانی سۆسیال میدیا دەنگۆی تۆمارکردن و کۆدکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەرامبەر بڕێک ڕسومات بڵاو دەکرێتەوە،  هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی.
داوا دەکەین هاووڵاتیان خۆیان دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدا نیە و دەنگۆی تۆمارکردن و کۆدکردنیان ناڕاستە و پێچەوانەی یاسا و ڕێنمایی بەرکارە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...237238239240241...929