پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، بریندارێکی شەڕەکەی رۆژی 14ی ئەم مانگەی قەزای بەردەڕەش گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاری کەسوکاری قوربانییەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، کوڕەکەیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، دوای پێنج رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستە روو، ئەو کەسە ناوی عومەر کاوە بووە و لەدایکبووی ساڵی 1998 بووە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، 14ی نیسان، بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنیوان دوو بنەماڵەدا لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، سێ کەس بریندار بوون، کە یەکێکیان عومەری 27 ساڵ بوو گوللـەیەک بەر سەری کەوتبوو.

ئەمڕۆش دوای پێنج رۆژ مانەوەی لەژێر چاودێری چڕدا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.