لە سنوری بەردەڕەش لە روباری خازردا گەشتیارێکی تەمەن 23 ساڵ خنکا، لەئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کراوە.

 

لەو بارەیەوە ئیبراهیم فەریق، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ گەشتیارێکی ناحیەی بەرتلە بە ناوی "زەید عەلی" تەمەن 23 ساڵ لە روباری خازردا خنکا و لەئێستادا تەرمەکەی رەوانەی نەخوشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کراوە.

 

بەرێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ ئەوەشی خستەروو، لە سەرەتای ئەم ساڵ یەکەم حالەتی خنکانە لە سنوری بەرێوبەرایەتییەکەیان توماردەکرێت.