هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای 60 رۆژ لە ئەنجام نەدانی گرێبەستی ئەلیکترۆنی، سزای دواکەوتن دەیگرێتەوە.
جەزا مەحمود لێپرسراوی هۆبەی گرێبەستەکان و کۆمپانیاکان لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، بەپێی راگەیەنراوی ژمارە 2ـی ساڵی 2022ـی وەزارەتی ناوخۆ، گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆماوەی 60 رۆژ دەدرێت بۆ تۆمارکردن یاخود گواستنەوەی خاوەندارێتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای تەواوبوونی ماوەی رێگەپێدراو بەپێی بڕگەی 1ـی ماددەی 5ـی هەمان راگەیەنراو، هەموو رۆژێک بڕی 10 هەزار دینار سزای دواکەوتنی دەچێتە سەر.
ئەويسی خستە روو، ئەگەر هاوڵاتییەکە نەیەوێت مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتییەکە ئەنجام بدات، پێویستە سەردانی بەشی یاسا بکات بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بۆ ئەوەی سزای دواکەوتن نەیانگرێتەوە.
تەندروستیی سلێمانی رایەیاند، لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی یاریگای نەورۆزدا 62 کەس بریندار بوون، کە 27 بریندار بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە و یەکێکیان نەشتەرگەریی بۆ کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە کاتی بەڕێوەچونی یاری نێوان یانەی وەرزشی نەورۆز و یانەی وەرزشی زاخۆ لە یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان هاندەرانی هەردوولا دروست بوو، 62 کەس بریندار بوون، کە هەر لە یاریگاکەدا چارەسەری خێرا بۆ 25 کەس کرا و 27 برینداریش بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 10 لە بریندارەکانی دیکە لەلایەن کەسوکارییانەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە.
تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە روو، جگە لە یەک بریندار لە ئێستادا سەرجەم بریندارەکان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، کە ئەو بریندارەی لە نەخۆشخانەیە نەشتەرگەریی بۆ کراوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق و بافڵ جەلال تاڵەبانی، دووهەمین دیداری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی دەستی پێ کرد.
دووەمین دیداری گشتی یەكێتیی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
پێشتریش لە 15ی شوباتی رابردوو كۆنفرانسی مەڵبەند و ئۆرگانەكانی یەكێتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دووەمین دیدار دەستی بەكارەكانی كرد.
ئەوەش لە كاتێكدایە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەبات، یەكەمین دیداری گشتیش لە 28ی5ی2022 لە سلێمانی بەئامادەبونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێت دەستیپێكرد و رۆژی 31ی5ی2022 كۆتایی هات.
دۆزینەوەی چەند شوێنەوارێکی نوێ لە ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، مێژوویەکی نوێ بۆ مێژووی کشتوکاڵ لە ناوچە کوردییەکان دەنووسێتەوە، کە ئەو شوێنەوارانە دەری دەخەن، زیاتر لە 11 هەزار ساڵە کشتوکاڵ لەو ناوچەیەدا کراوە.
لە تەپۆلكەی چۆغاگۆلان لە ناوچەی گۆلان سەر بە شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام شوێنەواریی مێژویی دۆزراوەتەوە كە دەیسەلمێنێت ژیانی كشتوكاڵی و نیشتەجێبوون لەو ناوچەیە تەمەنی بۆ زیاتر لە 11 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.
حوججەت دارابی سەرپەرشتیاری تیمی شوێنەوارناسان رایگەیاندووە، دوای 45 رۆژ كنە و پشكنین لە تەپۆڵكەی چۆغاگۆلان چەند شەوێنەوارێكیان دۆزیوەتەوە كە دەریدەخەن مرۆڤەكانی ئەو ناوچەیە هەر زوو دەستیان بە چاندنی دانەوێڵە كردووە و دەستبەرداری ژیانی كۆچەریی بوون و شوێنی نیشتەجێبوونیان دروست كردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپاڵ ئەوەشدا بەپێی شوێنەوارەکە، گەچ بەکارهێنراوە و کەرستەی بینازاسی دۆزراوەتەوە، لەو بارەیەوە دارابی ئەوەی خستووەتە روو، هەوڵ دەدەن ئەو دۆزینەوە نوێیە لە ئاستی جیهانیدا تۆمار بکەن.
مێژووی زیاتر لە 11 هەزارەی کشتوکاڵ لە خاکی کوردستان و خەرابڕەشک - گرێ ناڤۆکێ "گۆبەکلیتەپە"
دۆزینەوەی کشتوکاڵ و تەمەنی زیاتر لە 11 هەزار ساڵەی لە خاکی کوردستاندا نوێ نییە، لە شوێنەواری مێژوویی گرێ ناڤۆکێی باکوری کوردستان کە ناوە تورکییەکەی "گۆبەکلیتەپە"یە، چەندین ئاماژەی کشتوکاڵکردن و کاری هەرەوەزی لەلایەن مرۆڤەکانی ئەو سەردەمەوە دۆزراونەتەوە.
خاڵی سفری ژیان یان دەستپێکی مێژوو
خەرابڕەشک - گرێ ناڤۆکێ و بە تورکی گۆبەکلیتەپە، ئەو شوێنەوارەیە کە دەکەوێتە دامێنی زنجیرەچیای تۆرۆس لە شاری رحای باکووری کوردستان "ئورفا"، خەرابڕەشک مێژوویەکی 12 هەزار ساڵەی هەیە، بۆیە پێی دەوترێت "خاڵی دەستپێکی مێژوو"، بە رەحاش دەوترێت "خاڵی سفری ژیان".
ئەگەرچی خەرابڕەشک لە ساڵی 1963دا دۆزراوەتەوە، بەڵام لە ساڵی 1994دا دەست کراوەبە توێژینەوە و هەڵکۆڵین تیایدا، کە تەنها لەو 31 ساڵەدا، توانراوە چەندین شوێنەواری گرنگی لێ بدۆزرێتەوە کە سەرجەمیان بە کۆنترین لە مێژوودا ناودەبرێن، گرنگترینیشیان، بوونی ساڵنامە و کشتوکاڵ و پەرتسگا و سیمبولی چەندین زیندەوەر بووە.
یونسکۆ لە ساڵی 2018دا خەرابڕەشکی وەک میراتی جیهانی تۆمار کرد و ئاماژەی بەوەکرد، یەکێکە لە کۆنترین مۆنۆمێنتی هونەریی تەلارسازی لە جیهاندا.
لەبارەی گۆبەکلیتەپەوە پ. د. نەجمی کاروڵ سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی گۆبەکلیتەپە رایگەیاندووە، ماوەی جەندین ساڵە لێکۆڵینەوە لەم شوێنە مێژووییەدا بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە چەند بەشێکی شوێنەکە، پێویستە کارکردن و هەڵکۆڵینەکان بە وردی ئەنجام بدرێن، بۆیە رەنگە هەڵکۆڵینی بەشێکی شوێنەکانی زیاتر لە 100 ساڵ بخایەنێت.
دوو ساڵ بەر لە ئێستاش نووسینگەی راگەیاندنی زانکۆی ئیدینبرەی بەریتانی رایگەیاند، لە دۆزینەوەیەکی نوێدا لە شوێنەواری مێژوویی گۆبەکلیتەپەی باکوری کوردستان، ساڵنامەیەکیان دۆزیوەتەوە، کە دەتوانن بە کۆنترین ساڵنامەی مێژوو ناوی ببەن، کە تیایدا ساڵێک بە 365 رۆژ و 12 مانگ و 11 رۆژی زیادە دانراوە. لەوبارەیەشەوە مارتن سویتمانی توێژەری بەریتانی ئەوەی خستووەتە روو، لە دزۆینەوەکەدا ئەوەیان بینیوە سێ کۆمەڵە ستوون هەن، کە لە هەر کۆمەڵەیەکدا چەند ستوونێک لەشێوەی سیستمی خۆر، بە شێوەی بازنەیی بە دەوری دوو ستوونی دیکەدا دروستکراون، کە لەسەر ستوونەکانی کۆمەڵەکان هێما و سمبولی دیاریکردنی رۆژ و وەرز دەبینرێت.
لە گرنگترین ئەو هێمایانەی لە خەرابڕەشک هەن، کاری هەرەوەزی و کشتوکاڵ و هێمای تەلارسازی و وێنەی چەندین باڵندە و ئاژەڵ و پەلەوەر و خشکۆن، لە دیارترینی زیندەوەرەکانیش کۆمەڵەی شیردەرەکان و "کەو"ـە.
جگە لەوەش تۆمارکردنی رووداوی مێژوویی وەک بەرکەوتنی نەیزەک بە زەوی و گۆڕانی رەوتی ژیان لەو شوێنەوارەدا هەیە، کە لە ساڵی 2017دا توێژەران بڵاویانکردەوە، هێماکان روداوی فەلەکناسین وەک ئەوەی ئاماژە بەوە بدەن 13 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا نەیزەک بەر زەوی کەوتووە و رەوتی ژیان گۆڕاوە.
خاکی ئەدەن
هەندێک سەرچاوەکان گریمانەیەک باس دەکەن و بە خاکی ئەدەن ناوی دەبەن، واتە خاکی ئادەم و حەوا، بەشێکیشیان بە خاکی پێگەمبەران ناوی دەبەن، چونکە کۆنترین پەرستگای لێ دۆزراوەتەوە، کە ئەمەیان گریمانە نییە و بەڵگەییە.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، دووەمین دیداری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی دەستپێدەكات.
دووەمین دیداری گشتی یەكێتیی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
پێشتریش لە 15ی شوباتی رابردوو كۆنفرانسی مەڵبەند و ئۆرگانەكانی یەكێتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دووەمین دیدار دەستی بەكارەكانی كرد.
ئەوەش لە كاتێكدایە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەبات، یەكەمین دیداری گشتیش لە 28ی5ی2022 لە سلێمانی بەئامادەبونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێت دەستیپێكرد و رۆژی 31ی5ی2022 كۆتایی هات.
وەزارەتی ناوخۆ ئەنجومەنێک بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکەی یاریگەی نەورۆز پێکدەهێنێت، داواش لە هاندەرانی هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ دەکات بە رۆحی وەرزشی مامەڵە بکەن.
وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، ئەمشەو، لە یارییەکی گەڕی 29ی خولی ئەستێرەکانی عیراق کە لە یاریگەی نەورۆز لە شاری سلێمانی لە نێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو، بەداخەوە گرژی دروست بوو لە نیوان هاندەرانی هەردوو یانەکە و بووە هۆی وەستاندنی یارییەکە و بە سووکی برینداربوونی ژمارەیەک هاندەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی نەخوازراو کۆنترۆڵکراوە و هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە گۆڕەپانەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی گیانی یاریزان و هاندەران.
وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە دروستکرا و بەیانی سەردانی شوێنی روداوەکە دەکات بۆ لێکۆڵینەوەکردن و دەرخستنی ڕاستییەکان.
وەزارەتی ناوخۆ داواش لە هاندەرانی هەردوو یانە و هاووڵاتیان دەکات کە بە گیانی وەرزشی مامەڵە بکەن و کەناڵەکانی میدیاش هاوکار بن لە بڵاوکردنەوەی گیانی وەرزشی و برایەتی کە بەشێکن لە بنەماکانی کێبڕکێی نێوان هەموو یانەکانی کوردستان و عێراق و وەرزش بە شێوەیەکی گشتی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر فراوانکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن لەسەر هەموو ئاستەکان.
سەرۆک بافڵ باسی لە گرنگی بەشداریی کارای کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ژاپۆن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بکەن بۆ بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری و رەخساندنی هەلی کار.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق ئاکیرا ئیندۆ و وەفدی یاوەری .
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە سارا لەتیف رەشید سەرۆکی رێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان ئامادەی بوو ستایشی هەوڵەکانی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە رۆشنبیری و مرۆییەکاندا کردەوە بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی پەیوەندی و لێکنزیکبوونەوە لەنێوان گەلانی عیراق و ژاپۆن.
سەرۆکی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا لەتیف رەشید باسی له هەوڵەکان کرد له پێناو بەهێزکردنی سیستمی پاراستنی منداڵان و بنیاتنانی ژینگەیەک که ژیانێکی ئارامیان بۆ دابین بکات.
لای خۆیەوە باڵیۆز ئاکیرا ئیندۆ پلانەکانی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات خستەروو بەتایبەتی لەبوارەکانی پەروەردە و کەرتە گرنگەکانی دیکەدا کە بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداری دەکەن لەبەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدان و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی وڵاتدا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا خانمی یەکەم و وەفدی ژاپۆنی سەردانی یەکێک لەبازاڕە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانییان کرد که گوزارشت له مێژووی کورد دەکات.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆکرا.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان کورد و بەریتانیا کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەم قۆناغەدا.
هەر لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەیدا بەوەی لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی گونجاو هەیە بۆ کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی بەریتانی و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیە هەموو جۆرە ئاسانکارییەکیان پێشكەش بکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دیاردەی کۆچی نایاسایی کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، باشترین رێگە بۆ نەهێشتنی کۆچی نایاسایی، گەشەپێدانی ئابوریی هەرێمی کوردستانە. باڵیۆزی بەریتانیاش ئامادەیی وڵاتەکەی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە پرۆسەی گەشەپێداندا و بە تایبەتیش گەشەپێدانی ئەو ناوچانەی کە کەمتر گەشەیان کردوە و گەنجان زیاتر کۆچی لێ دەکەن.
لە تەوەرێکی دیکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەردوولا هیوایان خواست گۆڕانکارییەکان بە ئاراستەیەکدابن کە ئارامی و سەقامگیری لێ بکەوێتەوە و لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی ناوچەکەدابێت.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، جێگری سەرۆکوەزیران روونیکردەوە هەنگاوی زۆر باش نراوە بۆ ئەوەی لەڕێگەی گفتوگۆوە و بەپێی دەستور کێشەکان چارەسەر بکرێن.
لە تەوەرێکی دیکەدا باسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە دواین کۆبوونەوەکانی وەفدە دانووستانکارەکانی یەکێتی و پارتی کرد و گەشبینی خۆی دەربڕی بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەی دروست بووە، لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت و حکومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆ کرا.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختیکردەوە کە هەرێمی کوردستان خوازیاری گەشەپێدانی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ ئێران و بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا.
هاوڕاشبوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ کارئاسانیکردنی زیاتر بۆ بازرگانانی هەردوولا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە و نوێبوونەوە لەناو ئۆرگانەکان و داڕشتنەوەی بەرنامە و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەرک و بەرپرسیارێتی لەناو حزبدا رێکدەخەینەوە و بە بەرنامەی نوێ و نیشتمانییانە هێزی یەکێتی باشتر بەگەڕدەخەینەوە و گیانی یەکێتی بوون لەسەر رێبازی راست و رەوانی سەرۆک مام جەلال دەبوژێنینەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا نوێبوونەوە و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی یەکێتی بە گرنگ وەسفکرد و سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد کە پاڵپشتی ئەو هەنگاوانە دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیاندراوەکە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک تاوەباران، بەتایبەت لە ناوچە سنورییەکانی باکور و رۆژئاوا بە دیاریکراوی سنوری پارێزگای دهۆک.
خێرایی با مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە بارودۆخی سبەینێ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی راگەیاند کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆدا لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ کەمێک تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژئاوا.
مەودای بینین (8-10) کیلۆمەتر دەبێت، و بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن:
- هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
- کەرکوک: 38 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
- سۆران: 29 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی
لە ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردیدا، دەزگای میدیایی كوردسات چەند خەڵاتێك وەردەگرێت.
لە ساڵیادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردیدا، چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچێت، لەو چوارچێوەیەشدا لە چەند شوێنێك بۆ رێزگرتن لە كارە رۆژنامەوانییەكانی كوردسات، دەزگای میدیای كوردسات سێ خەڵاتی پێشكەش دەكرێت.
ئەمڕۆ 127 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی بە ناوی رۆژنامەی كوردستان تێدەپەڕێت كە لە 22ی نیسانی 1898 لەلایەن میقداد میدحەت بەدرخان لە قاهیرە چاپ كرا.
سبەینێ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، دووەمین دیداری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی دەستپێدەكات.
دووەمین دیداری گشتی یەكێتیی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
پێشتریش لە 15ی شوباتی رابردوو كۆنفرانسی مەڵبەند و ئۆرگانەكانی یەكێتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دووەمین دیدار دەستی بەكارەكانی كرد.
ئەوەش لە كاتێكدایە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەبات، یەكەمین دیداری گشتیش لە 28ی5ی2022 لە سلێمانی بەئامادەبونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێت دەستیپێكرد و رۆژی 31ی5ی2022 كۆتایی هات.