بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیاندراوەکە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک تاوەباران، بەتایبەت لە ناوچە سنورییەکانی باکور و رۆژئاوا بە دیاریکراوی سنوری پارێزگای دهۆک.

خێرایی با مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە بارودۆخی سبەینێ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی راگەیاند کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆدا لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ کەمێک تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژئاوا.

مەودای بینین (8-10) کیلۆمەتر دەبێت، و بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن:

- هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
- کەرکوک: 38 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
- سۆران: 29 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی