بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.

 

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر فراوانکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن لەسەر هەموو ئاستەکان.

 

سەرۆک بافڵ باسی لە گرنگی بەشداریی کارای کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ژاپۆن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بکەن بۆ بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری و رەخساندنی هەلی کار.