کوردستانکوردستان

سبەینێ‌ كۆنفرانسی دووەمین دیداری یەكێتی لە كەركوك بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ لەسەر روانگە و سیاسەتی یەكێتی دەكرێت.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە كۆنفرانسی دووەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە شاری كەركوك بەرێوەبچێت، لە كۆنفرانسەكەدا لە هەموو سێكتەرەكان گفتوگۆ لەسەر روانگە و سیاسەتی یەكێتی دەكرێت.

پێشتریش كۆنفرانسی یەكێتی لە موسڵ و بادینان و هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان و سلێمانی بەڕێوەچووە، لیژنەی باڵای دووەمین دیداریش لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامی كۆنفرانسەكان دەكات.

ئەوەش لە كاتێكدایە یەكەمین دیداری یەكێتی بەسەر پەرشتی قوباد تاڵەبانی، لە 12ی ئاداری 2022 دەستپێكرد، لە 31ی ئایاری 2022 مۆتایی بە كارەكانی هێنا و سیاسەتی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، دوای زیاتر لە 12 ساڵ چاوەڕوانی هەڵەبجەییەكان سبەینێ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە و لایەنە سیاسیەكان رێككەوتوون لە دانیشتنی سبەینێی ئەنجوومەنی نوێنەراندا پڕۆژەیاساكە تێپەڕێنرێت.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بۆ سبەینێ پرۆژەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خراوەتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: لایەنە سیاسیەكان رێككەوتوون لە دانیشتنی سبەینێی ئەنجوومنەی نوێنەراندا پڕۆژەیاساكە تێپەڕێنرێت

هاوکات راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی خشتەی کاری دانیشتنی سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهای دینار بەرزترین ئاستی لەئەمساڵدا تۆماركرد و ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان 100 دۆلاری ئەمریكی بە 146 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە كرا.

چەند رۆژێكە لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەهای دینار رووی لە بەرزبوونەوویە و ئەمڕۆ گەیشتە بەزرزترین ئاستی لە ساڵی 2025دا، ئەمشەویش بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بە 146 هەزار و 600 دینارە.

شارەزایان و چاودێرانی ئابووری هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار دەگەڕێننەوە بۆ پرسی رێككەوتنی هەرێم و بەغداد و نزیكبوونەوە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەوەش بەشێوەیەكە كاتێك پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت دەوروژێنرێت، بەهای دینار بەرانبەر دۆلار لە بازاڕەكانی دراوی هەرێم بەرز دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەسەدە رایگەیاند، شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا و گروپە چەكدارەكانیان لە سنوری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان خستووەتە خوارەوە.

هیرشەكانی توركیا و چەكدارە سورییەكانی سەر بە توركیا بۆسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە سنوری شاری كۆبانێ بەردەوامە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە"ش بڵاویكردەوە،  توركیا و گروپە چەكدارەكان بە ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هیرشیان كردەسەر خاڵەكانی هێزەكانیان لە بەنداوی تشرین و لە وەڵامی هێرشەكان شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا و گروپەكانیان خستووەتەخوارەوە، لەنێویاندا سێ فڕۆكەی بۆمبڕێژكراو هەبوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی کێشەی نەختینە لە عیراق، تاوەکو ئێستا موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم خەرجنەکراوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی عیراق دەڵێت؛ پێش جەژن موچەی موچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند: هۆکاری خەرجنەکردنی موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە لیستی موچەوە نییە و هەموو رێکارەکان تەواو بوون، بەڵکو پەیوەندی بە کێشەی نەختینەوە هەیە لە عیراق، هەرکاتێک ئەو کێشەیە چارەسەرکرا راستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکرێت.

وتیشی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق ئاشکرایکرد، پێش جەژن موچەی مانگی سێ رەوانەی هەرێم  دەکرێت .

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد؛ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە، هەر کاتێک پارەکە بگات، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت و موچەخۆران پێش جەژن موچەکانیان وەردەگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، 157 هەزار و 233 هاوبەش قەرزی کارەبایان لەلایە، کە زۆرینەیان لەنێوان دوو بۆ پێنج ملیۆن دینار قەرزارن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکەی دابەشکردنی کارەباوە، 362 هەزار و 526 هاوبەشی کارەبا هەن، کە 157 هەزار و 233 هاوبەشیان پارەی کارەبا قەرزارن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوبەشانی کارەبا پێکدێن لە هاوبەشی "ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی، حکومی".

ئەوەش هاتووە، لەو ژمارەیە، 85 هەزار و 50 هاوبەش هیچ قەرزێکیان لەلا نییە، ئەوانەشی کەمتر لە 100 هەزار دینار قەرزارن ژمارەیان 58 هەزار و 467 هاوبەشە.

کارەبای سلێمانی راشیگەیاندووە، 83 هەزار و 477 هاوبەشی کارەبا لەنێوان دوو بۆ پێنج ملیۆن دینار قەرزاری کارەبان و 15 هەزار و 156 هاوبەشیش قەرزەکانیان لەنێوان پێنج بۆ 10 ملیۆن دیناردایە، ئەوانەشی سەروو 10 ملیۆن دینار قەرزارن ژمارەیان 133 هاوبەشە.

کارەبای سلێمانی لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا نووسیویەتی، ئەو ئامارە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانییە، ئەگەرنا بەگشتی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی 541 هەزار و 865 هاوبەشی کارەبا هەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بە ئەمڕۆ و سبەینێوە نزیکەی شەش پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 22  پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19  پلەی سیلیزی

کەرکوک: 23 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند، دوای چوار ساڵ لە داخستنی، مانگی داهاتوو زیندانی چەمچەماڵ دەکەنەوە و لە ئێستادا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی زیندانەکەن.

موراد ساعدی بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاندووە، دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی زیندانی چەمچەماڵ بە نوێترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، مانگی داهاتوو زیندانەکە دەکەنەوە و دەیانەوێت لە رێگای ئەو زیندانەوە قەرەباڵغی چاکسازییەکانی چەند شارێکی عیراق کەم بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەند ساڵێکە ئەو زیندانە بەکارنەهاتووە، بۆیە وەزارەت بڕیاریداوە بەوەی نۆژەنی بکاتەوە، لە چوارچێوەی نۆژەنکردنەوەکەشدا کامێرای چاودێری بۆ سەرجەم زیندانەکە و ژوورەکان دادەنرێت و هۆڵی تایبەت بە وەرزشکردن و چەندین پێداویستی دیکەی ژیانکردنی تێدا دادەنرێت.

ئەوەشی خستە روو، نوێترین تەکنەلۆژیاکان لە زیندانەکەدا بەکاردەهێنن و فێننکەرەوە و هەواگۆڕکێی گونجاوی بۆ دابین دەکەن، دەشڵێت، "سەرجەم پێداویستییەکانی شوێنێکی شیاو بۆ ژیانکردنی تێدا دابین دەکەن".

موراد ساعدی باسی لەوەشکردووە، ئەو زیندانیانەی دەگوازرێنەوە بۆ زیندانە نۆژەنکراوەکەی چەمچەماڵ، ئەوانەن کە بە چەند تاوانێکی دیاریکراو سزادراون، لەوانەش ئەو تاوانانەی مەترسی لەسەر ئاسایش و سیستمی گشتی دروست دەکەن.

وتیشی، سزادراوەکان لە هەریەک لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین، نەینەوا و کەرکوکەوە دەبرێنە زیندانی چەمچەماڵ و ئاسانکاری دەکرێت بۆ کەسوکاریشیان کە سەردانیان بکەن.

ماوەی چەند ساڵێکە عیراق هەوڵدەدات فشار و قەرەباڵغی سەر زیندانەکان کەم بکاتەوە، نۆژەنکردنەوەی زیندانی چەمچەماڵیش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.

زیندانی چەمچەماڵ یەکێکە لە سەربازگە گەورەکانی رژێمی پێشووی عیراق، لە ساڵی 2007 دا کرا بە زیندانی فیدڕاڵی.

زیندانەکە جێگای نزیکەی چوار هەزار زیندانیی دەبێتەوە، بڕیاریشە مانگی داهاتوو زیندانەکە بکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، لە یاسای بودجەدا 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوتی هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عیراق دەسەڵاتی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان نییە، لە یاسای بودجەشدا 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێم دیاریكراوە.

وتیشی، بە رێكخراوی ئۆپیكیان وتووە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان رۆژانە 286 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

وەزیری نەوت لەو چاوپێكەوتنەدا باسی لەوەشكرد، هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی ئەفریقا تاوتوێ دەكەن، لە ئێستاشدا لە 70%ـی نەوتی عیراق بۆ بازاڕەكانی ئاسیا هەناردە دەكرێن، دەرگاش كراوەیە بۆ كۆمپانیاكانی ئەمریكا بە مەبەستی وەربەرهێنان لە كەرتی نەوتی عیراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی عيراق و کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر و چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی، باسیان لێوەکرا.

هەر لەو دیدارەدا، هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن، لەپێناو سەقامگیربوونی دۆخی ئاشتیی و ئاسایش و فەراهەمکردنی ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی.

پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سوریا، دووبارە گرژییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە و تێوەنەگلان و دوورخستنەوەی عیراق لە ململانێ و ئاڵۆزییەکانی وڵاتانی دەوروبەر، تەوەرێکی دیکەی گفتووگۆکان بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق دوو چەكدار كوژران و دوو ئۆتۆمبێلیش تێكشكێنران، هەسەدەش دەڵێت، لە روبەڕوبوونەوەكاندا شەڕڤانێكیان شەهیدبووە و شەڕڤانێكیش برینداربووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" رایگەیاند، لە هێرش و روبەڕوبوونەوەكانی 24 سەعاتی رابردوودا، توركیا و گروپە چەكدارەكان هێرشیانكردە سەر بەنداوی تشرین، هێزەكانی هەسەدەش بەرپەرچی هێرشەكەیان دایەوە و دوو چەكدار كوژراون و ژمارەیەكش برینداربوون، دوو ئۆتۆمبێلیش تێكشكێنران.

ئاماژەی بەوەشكردوە، توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردووەتە سەر خاڵێكی هێزەكانی "هەسەدە" و بەهۆیەوە شەڕڤانێك شەهیدبووە و شەڕڤانێكی تریش برینداربووە، توركیا و گروپە چەكدارەكانیش گوندەكانی بیر حەسۆ و خەشخاشەیان لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق تۆپبارانكردوە و زیانێكی زۆر بەر هاووڵاتییانی گوندەكان كەوتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە روداوێکی هاتووچۆدا لە سنوری بەردەڕەش رویدا و بەهۆی روداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

نێچیرڤان فەخرەدین لێپرسراوی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لە روداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا، دەشڵێت، پێش ئەوەی بگەیەندرێنە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدابوو.

وتیشی، ئەو دوو کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە،  یەکێکیان خەلکی دهۆکە تەمەن 40 ساڵە و ئەوەی دیکەشیان، خەلکی پیرمانە و تەمەن 70 ساڵە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، روداوەکە لەسەر رێگای روڤیا بۆ چەمە لە سنوری قەزای بەردەڕەش روویداوە کە شوفێرەکە خۆی لە ستونێکی کارەبادا کێشاوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بۆ تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕەکانی کارەبا، لەمڕۆوە بۆماوەی سێ رۆژ کارەبای بەردەوام دەدرێتە پارێزگای دهۆک.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە سەعات 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئازارەوە، بۆماوەی سێ رۆژی تەواو، تاوەکو رۆژی چوارشەممە، کارەبای نیشتمانی بەبێ پچڕان دەدرێتە ناوەندی پارێزگای دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی کارەبای بەردەوام بۆ تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانیی و دیاریکردنی گرفت و لاوازییەکانە لەو پارێزگایەدا.

ئەوەش هاتووە، تاقیکردنەوەی قۆناغی دووەم و سێیەمی فشارەکە لە زاخۆ دەبێت و دوای ماوەیەکی دیکە دەست پێ دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر گەندەڵی سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بەسەر لێپرسراوی پێشووی فەرمانگەی باجی كەركوكدا سەپێنرا.

دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاند، دادگای تاوانەكانی كەركوك سزای شەش ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی بۆ هەنا عەبدولكەریم حەسەن بەیاتی دەركرد كە وەك لێپرسراوی بەشی زەویوزار لە فەرمانگەی باجی كەركوك كاریكردوە، بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل لەبەرامبەر راییكردنی مامەڵەی باج.

دەشڵێت، ئەو لێپرسراوەی فەرمانگەی باجی كەركوك هەڵاتووە و دەستگیر نەكراوە، بۆیە دادگا بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزای شەش ساڵ زیندانی و سزای پێبژاردنی دارایی بەسەردا سەپاندووە.

هاوكات، دادگاكە بە تاوانی دەستكاریكردنی مامەڵەی ژمێریاری باج، سزای زیندانی چوار ساڵی تری بەسەر ئەو كەسەدا سەپاندووە، چونكە بەیاتی بڕی باجی موڵكێكی بە پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساكان كەمكردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسی دەشڵێت، ئەمڕۆ خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و هەندێک جار دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، سبەینێش خێرایی با کەمدەبێتەوە و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبیت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19  پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17  پلەی سیلیزی

کەرکوک: 21 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان:21 پلەی سیلیزی

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند؛ دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی خۆ ناساندن وەک کارمەندی شارەوانی و فێڵکردن لە هاووڵاتیان دەستگیرکران.

بەپێی لێدوانەکە، تۆمەتباران لە قەزای عەینکاوە خۆیان وەکو کارمەندی شارەوانی ناساندووە و هەڵساون بە وەرگرتنی جەژنانە بە شێوەیەکی نایاسایی لە چەندین ماڵ.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرایەوە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەمان دەستپێکرد و دەرکەوت کە ئەو دوو تۆمەتبارە کارمەندی شارەوانی نین."

دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئاگاداری ئەم جۆرە کەسانە بن و لەکاتی هەر رووداوێکی هاوشێوەدا دەستبەجێ پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...175176177178179...917