بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتوە قەرەبوو دەکرێنەوە
محەمەد رزگار
٢٢ی ئابی ٢٠٢٥
بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی قەرەبووی هەموو ئەو ماڵ و شوێنانە دەکرێتەوە کە بەهۆی روداوەکەی شەوی رابردوو زیانیان بەرکەوتووە
مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا قەرەبووی هەموو ئەو ماڵ و شوێنانە بکرێتەوە کە بەهۆی رووداوە کەی شەوی رابردووە لە سەرچنار زیانیان بەرکەوت .
مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەست بەجێ لیژنەمان پێکهێنا بۆ جێ بەجێکردنی ئەم بڕیارەی سەرۆک بافڵ و دەست بەکار بووین



