کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر شەهید بوو
محەمەد رزگار
٢٢ی ئابی ٢٠٢٥
بەرێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر شەهیدبوونی کارمەندێکیان لە کاتی ئەرکدا راگەیاند.
دەقی راگەیەنراوەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر.....
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی هاوڕێ و هەڤاڵ و هاوسەنگەرمان (ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی) رادەگەیەنین کە شەوی ڕابردوو لەکاتی سەپاندنی یاسا و جێبەجێکردنی بڕیاری دادوەر بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک لەیاسا دەرچوو، گیانی سپارد و گەیشتە پلەی شەهادەت.
ئاری یەکێک بوو لە پێشمەرگە نەبەرد و قارەمان و دلێرەکانی دژەتیرۆر کە بە کارامەیی و تواناکەی توانیبووی خۆی بسەلمێنێت.
دڵنیایی ئەدەین خوێنی شەهید ئاری بە فیڕۆ ناڕوات و لە یاسا دەرچووان توندترین سزا دەدرێن و دەستگیرکردنیان تەنها قۆناغی یەکەمی سزادانیان بووە.
خودای گەورە سەبوری ئێمە و کەسوکاری بداتەوە.



