کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
محەمەد رزگار
٢٢ی ئابی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ شەممە، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 43 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی



