وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: جەنگی دژ بە ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی یەکلایکەرەوە و بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان.
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە کاتی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنیی وڵاتەکەی، پەیامێکی ئاراستەی تاران کرد و رایگەیاند کە ململانێکان گەیشتوونەتە ئاستێکی نوێ و ئەم پڕۆسەیەش تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەکرد، تەنها گەلی ئێران دەتوانن کۆتایی بەم رەوشە بهێنن، ئەویش لە رێگەی "خەباتێکی بڕیاردەرانە" تا روخانی دەسەڵاتەکەیان.
کاتز ئەوەشی خستەروو، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ بەردەوامبوون لە فشارە سەربازییەکانی تا گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەناو جەنگێکی بەرفراواندایە و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ستراتیژییەکانی ئێران بەردەوامییان هەیە.