بەهۆی مەلەکردنەوە لە ئاوی زێی گەورە مێرمنداڵێک سنوری قەزای ئاکرێ خنکا و لەئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەریکراوە.

عەقید ئیبراهیم فەریق،بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بەکوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی مەلەکردنەوە لە ئاوی زێی گەورە مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ بەناوی یەحیا سەدیق  خنکاوە کە دانیشتوی گوندی بێخمەیە و پاش گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا توانراوە بدۆزرێتەوە، لە ئێستاشدا رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ لە سنوری قەزای ئاکرێدا، هەشت هاووڵاتی بەهۆی مەلەکردنەوە خنکاون.