نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق "یۆنامی"، لە راگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە سزادانەوەی شێروان شێروانی دەربڕی.

لە راگەیەندراوەکەی یۆنامیدا هاتووە، "رەنگە سزاکە لەجێی خۆیدا نەبووبێت و بە شێوەیەکی ستەمکارانە درابێت".

یۆنامی دەشڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان پیویستە سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت".

دەقی راگەیەندراوەکەی یۆنامی