نرخی نەوت لە مامەڵە هەفتەیییەکاندا بە رێژەی زیاتر لە 4% بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا تۆمارکرد، ئەمەش دوای زیادبوونی ئاستی گرژی و پەرەسەندنەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە جارێکی تر بووە هۆی پەککەوتنی رۆیشتنی نەوت لە رێگەی گەروی هورمزەوە.

ئەمڕۆ شەممە، نەوتی خاوی برێنت 3.87 دۆلار زیادیان کرد و لە کاتی داخراندا گەیشتنە 88.10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هاوكات نەوتی خاوی رۆژاوای تێکساسی ئەمریکی 3.54 دۆلار بەرزبوونەوە و گەیشتنە 82.49 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بەمەش هەردوو جۆرەکەی نەوت بەرزترین ئاستی خۆیان لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە تۆمارکرد.

هەروەها هەردوو خاوەکە لەم هەفتەیەدا نزیکەی 16% بەرزبوونەتەوە، بەمەش نەوتی خاوی برێنت بەرەو تۆمارکردنی سێیەم قازانجی هەفتەیی لەسەریەک هەنگاو دەنێت و نەوتی ئەمریکیش بەرەو تۆمارکردنی دووەم قازانجی هەفتەیی لەسەریەک دەڕوات.