وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئیدانەی بۆردوومانەكانی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێم دەكات
لاڤە
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی بۆردومانەکانی ئێرانی بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان کرد، کە بەھۆیەوە قوربانی لێکەوتووەتەوە.
وتیشی، ئەو بۆردومانانە ھێرشن بۆ سەر سەروەری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان و ھەڕەشە لەسەر سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دروستدەکات، بۆیە پێویستە رابگیرێن.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داواشیکرد رێز لە سەروەری عێراق و ئاسایشی خاکەکەی بگیرێت و پابەندی خۆشیان بۆ سەقامگیری ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.