حەمید حسێنی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی ئێران - عێراق رایگەیاند، لە مانگەکانی رابردوودا بەھۆی ناسەقامگیری رەوشی عێراق رێژەی ھەناردەی کاڵای ئێران بۆ عێراق تا رادەیەک کەمیکردبوو، بەڵام لە مانگی رابردوودا جارێکی دیکە رێژەی ھەناردە بەرزبووەتەوە.

وتیشی، بەھۆی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێشبینی دەکرێت داھاتی ھەناردەی ئێران بۆ عێراق لە چەند مانگی داھاتوودا بەرزببێتەوە و  بگاتە ٧٥٠ بۆ ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری مانگانە.

حەمید حسێنی راشیگەیاند، ساڵی رابردوو داھاتی ھەناردەی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەبێ ئەژمارکردنی ھەناردەی کارەبا، نۆ ملیار دۆلار بووە.