لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بڕی پێشبینیکراوی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق لەنێوان ١٢٥ بۆ ١٣٠ ملیار دۆلارە و بەشێکی زۆریشی بۆ بواری وەبەرھێنان تەرخانکراوە کە دەکرێت بودجەی ٢٠٢٣ ناوبنرێت بودجەی وەبەرھێنان، کە ئەوەش بۆ قۆناغی ئێستای عێراق زۆر گرنگە، چونکە دەبێتە ھۆی بوژاندنەوەی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیانی عێراق بەگشتی و چینی ھەژار و کەمدەرامەتیش بە تایبەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ ئەو بودجەیەیە کە عێراق پێویستیەتی و ئەگەر حکومەتیش جددی بێت، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، جەختیشیکردووەتەوە، سەرۆک وەزیران بەڵێنداوە لە بودجەی ٢٠٢٣دا جێگەی دامەزراندنی ٤٧ ھەزار پلەی وەزیفی بکاتەوە.