سەردانەکەی سودانی بۆ تاران لەسەر بانگھێشتی "رەسمی ئیبراھیم" رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانە. 

بەپێی لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئامانج لە سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی بابەتە ئابوری و سیاسی و بازرگانییەکانی نێوان بەغداد و تارانە، ھەروەھا پرسی ئاو و وزە و رەوشی سنورەکان و بۆردومانەکانی ئێران کە خاکی ھەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، تاوتوێ دەکرێن. 

سەرچاوە سیاسییەکانیش باس لەوەدەکەن، سەردانەکەی "سودانی" سەردانێکی ئاساییە و لە چوارچێوەی رێکارە پرۆتۆکۆلییەکاندایە، کە سەرۆک کۆماری ئێران بانگھێشتی ھەموو سەرۆک وەزیرانێکی نوێی عێراق دەکات بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە ھەردوو وڵاتەوە ھەیە.