ئەنجومەنی نوێنەران متمانە بە وەزیرانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە دەدات
رێبوار
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی بڕگەی یەکەم دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عێراق دەدرێت کە متمانە بەخشینە بە وەزیرانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە کە ھەردوو وەزیرەکە لە پشکی کوردن و وەزیری ژینگە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و وەزیری ئاوەدانکردنەوەش پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، پێنج پرۆژە یاسا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت و گفتوگۆش لەسەر سێ راپۆرت دەکرێت.