دەستەی دەستپاکی: لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ٧٧٣٩ تۆمەتبار کراوە
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
عەلی محەمەد بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران، دەستەکەیان توانیویەتی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەر نۆ ھەزار و ٥٥٧ تۆمەت، لێکۆڵینەوە لەگەڵ حەوت ھەزار و ٧٣٩ تۆمەتبار بکات کە لە نێویاندا ٣٩ وەزیر ھەیە.
ھاوکات ٥٠ فەرمانی دادوەری بۆ ٤٧ دۆسیەی تاوانکاری دەرچووە.
رونیشیکردەوە، لە ٣٧١ دۆسیەی تاوانکاری ٤٠٣ فەرمان بۆ ٢٤١ تاوانباری خاوەن پلەی تایبەت و دوو بەڕێوەبەری گشتی و پلەداری تر دەرچووە و پێداچوونەوەش کراوە بۆ ٣٤ ھەزار و ٢٠٩ ھەواڵ و ئاگادارینامەی دادوەری.