عیراقعیراق

مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت و پێشبینی دەکرێت مانگی داھاتوو پڕۆژەکە پەسەند بکرێت.

لای خۆیەوە، "موعین کازمی" ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پشکی ھەرێم ئاستەنگی بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران دروست کردووە. 

"کازمی" لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح" رایگەیاند، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران جارێکی تر داوای لە حکومەت کردووە پڕۆژە یاسای بودجە بە زووترین کات رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات. 

وتیشی، پشکی ھەرێم کە نزیکەی ١٣% دەبێت، بووەتە ئاستەنگ بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران، جەختیشی کردەوە لەوەی گرنگە زانیاری تەواو ھەبێت سەبارەت بە ھەناردەی نەوت و داھاتی دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان و ژمارەی فەرمانبەران لە ھەرێمی کوردستان. 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتنی سیاسی پێشوەختە کراوە و دەبێت لایەنی کوردیش لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بگەنە رێککەوتن سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە بودجە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، داوایان لە تەواوی گەشتیاران و کۆمپانیاکانی بواری فڕۆکەوانی کردوە، سەردانی فرۆکەخانە نەکەن بەھۆی راگرتنی گەشتەکانەوە، ھۆکاری راگرتنی گەشتەکانیشی گەڕاندوەتەوە بۆ کەمبوونەوەی ئاستی بینین بەھۆی تەمەوە بۆ کەمتر لە ١٠٠ مەتر. 

گۆرانکارییەکانی کەشوھەوا لە مساڵدا کاریگەریی کردوەتە سەر عێراق و لە چەند رۆژی رابردووشدا لە چەند پارێزگایەک بە ھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بڕیاری راگرتنی دەوامی فەرمانگە حکومییەکان جێبەجێ کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی یونسێف لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد نزیکەی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ھاوڵاتی عێراقی پێویستییان بە کۆمەکی مرۆییە کە لەو ژمارەیە زیاتر لە یەک ملیۆنیان منداڵن و رێژەی لە %٥.٦ یشیان خاوەن پێداویستی تایبەتن.
 ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی کورتھێنان لە سندوقی ھاوکارییەکانی رێکخراوەکەدا، لە %٦٩ی پرۆژەکانیان راگرتوە.

یونسێف لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت تا مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو وڵاتانی کۆمەکبەخش ١٠ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دۆلاریان بەخشیوە بە رێکخراوەکە، ئەوەش لە کاتێکدایە، کە کۆمەک و ھاوکاریی مرۆیی بەپەلە بۆ منداڵان و ئەو خێزانانە زیانیان بەرکەوتوە پێویستی بە زیاتر لە ٥٢ ملیۆن دۆلارە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکات کە لە ھەشت تەوەر پێکھاتووە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پرۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ دوو پرۆژەیاسا دەکرێت و دەنگیش دەدرێت لەسەر بە ئەندامبوونی چەند پەرلەمانتارێک لە لیژنە ھەمیشەییەکاندا.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێکردنی راپۆرتی لیژنەی دەرخستنی راستییەکانە لەبارەی زانیارییەکانی نوسراوێکی ناوەندی پارێزگاری لە تیشک سەر بە وەزارەتی ژینگە و تیایدا باس لەوە کراوە ماددەی کیمیایی کە ھۆکاری شێرپەنجەیە و لەلایەن کۆمپانیای بەرھەمھێنانی پەینی باشوور بەرھەم ھێنراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 زیاد قەیس وتەبێژی ھاتوچۆی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئاکامی پێکدادانی نێوان پاسێک و بارھەڵگرێک ژمارەیەک ھاوڵاتی بوونەتە قوربانی.

ھاوکات میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کرد، پاسەکە ھاندەرانی ھەڵبژاردەی عێراقی لە نێودا بووە و بە رێگەوە بوون بۆ بینینی یارییەکانی جامی کەنداو بەڵام دووچاری رووداوی ھاتوچۆبوون و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش تا ئێستا ١٥ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١١ کەسیش برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیاکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ناوبەناو بەشێوازی جیاجیا کارەکانیان لەکێڵگەی کۆرمۆ لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن کەسانی تێکدەرەوە دەکرێنە ئامانج و دواترینیشیان تەقاندنەوەی بۆمبێک بوو لە رۆژی ھەینی رابردوودا کە لە کێڵگەی کۆرمۆر روویدا و ھیچ زیانێکی نەبوو.

راشیگەیاندوە، لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان لە پەیوەندی بەردەوامدان بە مەبەستی زیاتر پاراستنی کارەکانیان و ئەو جۆرە ھێرش و کردنە ئامانجانەش لەکارکردن رایانگرێت و بەشێوەیەکی ئاسایی و سروشتی بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان کە ھێزێکی سووننەکانە رایگەیاند، بەرنامەی کاری حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق خاڵی زۆر گرنگ و پێویستی بۆ ئێستای عێراق تێدایە و پێویستە شەقام و لایەنە سیاسییەکانیش چاوەڕوان بن و چاودێری ھەنگاوەکانی حکومەت بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵ و بڕگە گرنگانەی کارنامەی حکومەت نەک بڕیاری پێشوەختی لەسەر بدەن.

وتیشی، ھێشتا سێ مانگ بەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی سودانی تێنەپەڕیووە و بڕیاردان لەسەری لەئێستادا کارێکی ژیرانە نییە، بەڵکو پێویستە چەند مانگی تر ھەمووان چاوەڕان و بن و چاودێری کارەکانی حکومەت بکەن، ئەو کاتە بڕیار لەسەر باشی و خراپی حکومەت بدەن، چونکە تائێستا سودانی و حکومەتەکەی لە قۆناغی سەرەتایی و ئەزموونیدان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موھەند خەزرەجی پەرلەمانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە سەرجەم ئەو کەسانەی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون و دواتر لە دادگا تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغبووەتەوە و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و سزاکەشیان پلەی کۆتایی وەرگرتووە، لەسێدارە بدرێن، چونکە جگە لەو تاوانانەی لەدژی گەلی عێراق کردوویانە، بارگرانییەکی زۆریشیان لەسەر حکومەت دروستکردووە.

وتیشی، لەگرتووخانەکانی عێراق ٣٢٧ کەس ھەن کە لەسەر تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و سزاکەشیان پلەی کۆتاییان وەرگرتووە، بەڵام رۆژانە خزمەت دەکرێن و ھەر یەکێکیان رۆژانە بۆ سێ ژەمی نان خواردن ٢٤ دۆلاریان بۆ خەرج دەکرێت، ئەوەش قورساییەکی زۆری لەسەر بودجەی عێراق دروستکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تورکی عەتبی سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پشکی سونەکانە بەپێی بنەمای تەوافوقی نێوان پێکھاتەکان، چوارچێوەی ھەماھەنگیش وەک ھێزە سیاسییە سەرەکییەکانی تر پشتیوانی لە رای زۆرینە دەکات، ئەگەر سونەکان رێککەوتن لەسەر گۆڕینی حەلبوسی یاخود ھێشتنەوەی، پەرلەمانتارانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئازادی ھەڵسەنگاندن و دەنگدانیان دەبێت ئەگەر ھاتوو بژاردەی گۆڕینی خرایەڕوو.

وتیشی، جموجۆڵێکی بەھێز لەناو لایەنەکانی سونەدا ھەیە بۆ گۆڕینی حەلبوسی، ئەو کارەش دەرئەنجامی ناکۆکی قوڵی ناو ماڵی سونەکانە، دوا بڕیار لەبارەی بژاردەکانیان بۆ قۆناغی داھاتوو لەدەستی خۆیاندایە.

بەوتەی ئەو سەرکردەیەی شیعەکان، لە ھەفتەکانی داھاتوودا وێنەکە زیاتر رووندەبێتەوە و ئاشکرا دەبێت کە ئەو ھێزە سوننانە کامانەن پشتیوانی گۆڕانکاری دەکەن و جێگرەوەی خۆیان پێشکەش دەکەن.

بڕیارێکی محەمەد حەلبوسی بۆ کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی لەیس دلێمی پەرلەمانتار نیگەرانی فراوانی لەناو سونەکاندا لێکەوتۆتەوە و  حەلبوسی تۆمەتبار دەکەن بە تاکڕەوی لە بڕیاردان و ھەوڵەکان بۆ گۆڕینی، بە فراوانی دەستیان پێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار ڕۆڵی حزبی شیوعی لە چوارچێوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی بۆ بەرقەرارکردنی دیموکراسی و تێپەڕاندنی قۆناغی ستەمکاری و بنیاتنانەوە و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی بەرزنرخاند.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی پێشھاتەکانی وڵاتەوە ئاڵوگۆڕ کرا، کە تیایدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی ھەوڵەکان بە ئامانجی چەسپاندنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی کە عێراق بەخۆیەوە بینیوە، ھەروەھا پاڵپشتیکردنی ھەنگاوەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆی بە ئامانجی باشترکردنی ژیان و دۆخی خزمەتگوزاری ھاوڵاتیان و بەدیھێنانی خواست و ویستەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و شکۆمەند.

لە بەرامبەردا سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆک کۆمار کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عارف حەمامی ئەندامی لیژنەی یاسایی رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران و سەرجەم لیژنەکان سەرقاڵی زەمینەسازین بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣، لەبەرئەوەی زۆرێک لە کاروبارەکانی دەوڵەت لەسەر بودجە وەستاوە.

رونیشیکردەوە، یاسای نەوت و غاز یەکێکی ترە لەو یاسایانەی ئەنجومەنی نوێنەران کار لەسەر تەواوکردنی دەکات لە پێناو تێپەڕاندنی لە دانیشتنەکانی داھاتوودا، جەختیشی کردەوە یاساکە  پێویستی بە رێککەوتنی سیاسییە لە نێوان ھەرێم و بەغداد بەر لەوەی بخرێتە دەنگدانەوە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ، ژمارەیەکی زۆر پرۆژە یاسای پەکخراو چاوەڕێی پەسەندکردنن و دوای تەواوکردنی گۆڕانکارییەکان لە لیژنە تایبەتمەندەکان کاریان لەسەر دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی دارایی و ئابوری لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبۆوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەو رێوشوێنانە کرا کە بانکی ناوەندی گرتوونیەتەبەر  بۆ رێکخستنی کەرتی ئابوری پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، بەتایبەت فرۆشتنی نەختینە و حەواڵەی بازرگانی دەرەکی.

لای خۆیەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندی رێکارەکانی بانکەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابەزینی بەھای دینار روونکردەوەو دووپاتیکردەوە، کێشەکە کاتییە و بە سەقامگیربوونی ئەو بنەمایانەی دانراون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە تێدەپەڕێت.

ھاوکات، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی بانکی ناوەندی دەکات لە ھەنگاوەکانی بۆ چارەسەرکردنی  کێشەی دابەزینی بەھای دینار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمالەدین بەدرانی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، دەستەکەیان داوای لە  لایەنی سعودی کردووە پشکی عێراق بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ زیاد بکات بەھۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی وڵات ، ئەوانیش رازی بوون و  ژمارەی حاجیانی عێراق لە ٣٦ ھەزارەوە بۆ ٤٢ ھەزارو ٥٠٠ حاجی زیاد کراوە.

وتیشی، ئەمساڵ ھیچ تیروپشکێک بۆ حاجیان ناکرێن ، لەبەرئەوەی پێش پەتای کۆرۆنا تیروپشک بۆ ماوەی ٥ ساڵ کراوەو تەنھا ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنرێت کە ناویان لە تیروپشک دەرچووە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی حەج و عومرەی عێراق ئاشکراشیکرد، لە دوای فەریزەی حەجی ساڵی رابردوو تا ئێستا ١٦٨ ھەزارو ٣٢٠ کەس بۆ عومرە سەردانی سعودیەیان کردووە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند، سەرەڕای بوونی بۆچوونی لەبارەی زیادبوونی خەرجی گشتی لە سایەی دابەزینی نرخی بەرمیلێک نەوت کە لە ٦٥ دۆلار تێپەڕنەکات و بەھەناردەی ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە، بەڵام دواجار ئاستی خەرجییە گشتییەکان بڕیار دەدات کورتھێنانی گریمانەیی ھەیە یاخود نا.

پێشبینیشیکرد قەبارەی خەرجییەکان لە بودجەی داھاتوو ١٥٠ ترلیۆن دینار تێپەڕێنێت و بۆ ٢٠٠ ترلیۆن دینار بەرزببێتەوە، کورتھێنانی گریمانەییش ١٥%ی کۆی خەرجییەکان زیاتر نابێت. بەھۆی بوونی زیادەی داھات لە ساڵی ٢٠٢٢.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکە پێکھاتووە لە لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و لیوا قەیس خەلەف محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەفسەری وەزارەتی بەرگری.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە کەرکوک رایگەیاند، سەردانی وەفدەکە بۆ گۆڕانکارییە لە پۆستی فەرماندەی فیرقەی ٨ی سوپای عێراق و تاوتوێکردنی رەوشی ئەمنی سنوری کەرکوک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەو خێزانانە دیاریکراون کە بەشەخۆراکی مانگانەیان بۆ زیاد دەکرێت.

وتیشی ئامادەکارییەکانی ئەو پڕۆسەیە تەواوکراون و لەمانگەکانی داھاتوودا بەشە خۆراکی زیادە بەو خێزانانە دەدرێت و خۆراکە زیادکراوەکان لە کۆگاکان ئامادەکراون، جگە ئاردی سفر کە ئەویش ئامادە دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق جەختیشیکردەوە، وەزارەتی بازرگانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی بەشێوەی جیاجیا قەدەغەکردووە و دەبێت ھەر ھاوڵاتییەک حەوت خۆراکی سەرەکی پێبدرێت و ھەر کەموکورتییەک لەو پرۆسەیەدا دەکەوێتە ئەستۆی بریکارەکە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...282283284285286...458